بەهار زۆری نەماوە
یانی قیچێکی ماوە
بۆ “حەلاوە مەلاوە
بێستانی سوور و ساوە”
هەڵدەتۆقن سەرچاوە
سەر لەنوێ قرمە و قاوە
بڵاو دەبێ بەم ناوە
ئەم دەڵێ ئەوە زاوە
ئەو دەڵێ ئەمە ماوە
یەک دەڵێ ئەوە تاوە
تۆ دەڵێی ئەمە ئاوە
دا پێم بڵێ کێ خاوە
با پێی بڵێین دا لاوە!
***