وێنەکانی سێ میرمنداڵی کوردی شنۆیی و سەردەشتی لە کێبەرکێی سەرانسەری وێنەی ئێران، خەڵاتیان وەرگرت

0
1126

گڕوگاڵی منداڵان: لە کێبەرکێی وێنەگریی منداڵان بە ناوی “من و پەرتووک”، کە ئەمساڵ لە ئورمیە بەرێوە چوو، ٥ وێنە لە ئاستی ئێران، هەڵبژێردران کە سێ وێنە، هی میرمنداڵانی کورد بوون.

ماماڵ دلی، ١١ ساڵان و خەڵکی شنۆ، مورتەزا ڕەحمەتی، ١٢ ساڵان و ئاتوسا خزری، ١٠ ساڵان و خەڵکی سەردەشت، لەو کێبەرکێیەدا، براوە بوون و خەڵاتیان بردەوە.

ئەو وێنانە، بەپێی بانگەوازیی، کێبەرکێی وێنەگریی “من و پەرتووک” کە هاوکات لەگەڵ حەوتووی پەرتووک خویندنەوە و پەرتووک، درابوو، لەلایەن منداڵان و مێرمنداڵانی ٧ تا ١٧ ساڵانەوە نێردرابوون.

بە گشتی ٨٠ وێنە بۆ ئەو کێبەرکێیە نێردرابوو.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here