“كولاره”

0
1097

 

کولارەکەم کولارە
های لەو دەشت و نزارە

لەگەڵ ئەو بایە بچۆ
مەسووڕیوە بە بیهۆ

بۆنی مەهاباد بینە
بڕۆ بۆ شاری سنە

لە بانەوە تا بۆکان
ئیلام هەتا کرماشان

مەریوان و هەورامان
بچۆ مەیلەو بادینان

دوای دیگولان و کامیاران
سەریک بە لە کرماشان

لە سەردەشتۆ بە لەنجە
بۆ شارەکەی هەلەبجە

لە ئامەد و قامیشلوو
هەواڵ بینە زوو بە زوو

جا هەموویان ببینە
کوردستان چەن شیرینە

لە سلیمانی کۆوە بین
لە هەولیرا یەک بگرین

چوار باخچەمان یەک بگرێ
دلمان بۆ یەکتر بفڕێ

کولارەکەم کولارە
چەندە جوان و لە بارە

(كولاره – به‌رزه‌هه‌وايله‌ -‌ بادباده‌ك)
پیشکەشە بە هەموو تازەلاوان و نیشتمانپەروەرانی ولاتی مەزن و موقەددەسی کوردستان

شیلان گەیلانی

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here