چیرۆکی “دەنکە هەنارە و حەوت کورتەباڵا” لە قەتەر قەدەغە کرا

0
3151

چیرۆکی بەناوبانگی “دەنکە هەنارە و حەوت کورتەباڵا” کە لە زۆرینەی وڵاتانی دونیا بڵاوبووەتەوە و زیاتر بە “بەفرە سپی و حەوت کوتەڵە” ناسراوە لە وڵاتی قەتەر بەهۆی ئەوەی گوایە دەبێتە هۆی جوڵاندی هەستی سێکسی قەدەغەکرا.

سایتی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە “هۆکاری قەدەغەکردنی ئەو چیرۆکە ئەڵمانییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە باوکی یەکێک لە خوێندکارە سەرەتاییەکان نیگەرانی ئەوەی دەربڕیووە کە بۆچی دەبێت لە پڕۆگرامی خوێندا چیرۆکێک هەبێت کە منداڵان بۆ کاری شەهوەتی و سێكسی هان بدات”.

بە پێی هەواڵێکی دۆحە نیوز کێشەی ئەو پیاوە لەگەڵ چیرۆکەکەدا لەو شوێنەدایە کە پاڵەوانی چیرۆکەکە “دەنکە هەنارە” ماچ دەکات تا کاریگەری ژەهر خواردنەکەی لە جەستە دەربچێت.

ئەو پیاوە کە ڕاگەیاندنەکان ناویان ئاشکرا نەکردووە سەرەتا سکاڵاکەی بردووەتە لای بەرپرسانی قوتابخانەی منداڵەکەی بەڵام دواتر سکاڵاکەی گواستووەتەوە بۆ ئەنجوومەنی باڵای فێرکردنی قەتەر.

هەر لەسەر سکاڵای ئەو پیاوە دوێنێ ٢٢ی کانوونی دووەم وەزارەتی پەروەردەی قەتەر بڕیاری کۆکردنەوەی چیرۆکی “دەنکە هەنارە و حەوت کورتەباڵاکە”ی داو قەدەغەیکرد.

ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی قەتەر فیلمی “کچی دانیمارکی” یان قەدەغەکرد بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بیروڕای دژە کەلتوری.

ب.ح

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here