گورگێک هه‌بوو، به‌رده‌وام به ده‌وری مێگه‌له مه‌ڕێکدا ده‌سووڕایه‌وه و له دوویان نه‌ده‌بووه‌وه، به‌ڵام وادیار بوو که نیازی کاری خراپی نییه چونکه هیچ شتێکی چه‌وتی نه‌ده‌کرد.
سه‌ره‌تا شوانه‌که زۆر چاودێریی گورگه‌که‌ی ده‌کرد تا بزانێ ئه‌م گورگه به ته‌مای چییه، پاشان بۆی ده‌رکه‌وت هیچ نیازی چه‌وتی نییه بۆیه ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه گورگه‌که‌ی زیاتر به پاسه‌وان داده‌نا نه‌ک به دوژمن.
ڕۆژێک شوانه‌که چوو بۆ شار، هیچ خه‌می مێگه‌له‌که‌شی نه‌بوو چونکه گورگی له‌لا به‌جێ هێشتبوو.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی شونه‌که ڕۆیشت ئیتر گورگ که‌وته هێرش و په‌لاماردانی مێگه‌له مه‌ڕه‌که و ئه‌وه‌ی خواردی خواردی، ئه‌ویتری خنکاند.
کاتێ شوانه‌که هاته‌وه کاره‌ساته‌که‌ی به چاوی بینی زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگ بوو، په‌شیمانیش بوو له‌وه‌ی که گورگی به‌دیار په‌زه‌کانیه‌وه به‌جێ هێشتبوو. گوتی:
ـ زۆر گه‌وج و نه‌فام بووم که متمانه و بڕوام به گورگ گرد. بۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌کم پێ بگوترێ.
نابێ مرۆڤ پشت به دوژمن و ناحه‌ز ببه‌ستێ.
وه‌ڕگێڕانی: ئه‌میری حاجی داود