جریوه جریو ده‌جیروێنم
شادی بۆ دڵان دێنم
به قونه قون ڕێ ده‌كه‌م
بێچوه‌كانم فێر ده‌كه‌م
ئینجا هه‌ڵده‌فڕین به باڵ
خه‌نده ده‌ده‌ینه منداڵ
له‌ناو حه‌وشه و له‌سه‌ربان
له‌ناو باخچه و سه‌ر گوڵان
دێین و ده‌چین به شادی
ئای چه‌ن خۆشه ئازادی
منداڵان ڕێزمان بگرن
به‌رد و زیخمان تێمه‌گرن
ئێمه‌ش وه‌ك ئێوه جوانین
بێ گه‌رد و بێ زیانین
ده بمانكه‌ن به هاوڕێ
بابه‌سبێ به‌رده فڕكێ
هۆنراوه‌ی : عوسمان ده‌روێش