نۆزدەهەمین فستڤاڵی ناونەتەوەیی چیرۆک بێژی لە مهاباد، بەڕێوەچوو

0
994

گڕوگاڵی منداڵان: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، نۆزدەهەمین فستڤاڵی ناونەتەوەیی چیرۆک بێژی لە هۆڵی فەرهەنگ و ئیرشادی مهاباد، بەڕێوەچوو.

ئەو فستڤاڵە لە ئاستی ئێراندا بەڕێوە دەچێ و ئەو ساڵ نۆزدەهەمین جاری بەڕێوەچونی بوو.

لەو فستڤاڵەدا نزیک بە ٥٠ کەس کە ئاستی مهاباد بەشدارییان کردبوو و ٢٥ چیرۆک لەناو چیرۆکەکان بۆ قۆناغی کتێبخانەیی هەڵبژێردران و دواتر ٨ کەس لەو ناوە هەڵبژێردران.

لە ناو چیرۆکە هەڵبژێردراوەکاندا ٣ کەس لە بەشی ئازاد، ٣ کەس لە بەشی منداڵان و ٢ کەسیش لە بەشی دایەگەورە و باوەگەورە، هەڵدەبژێردرێن.

کەسانی هەڵبژێردراوە و براوە لە قۆناغی پارێزگاییدا بەشدار دەبن.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here