مەریوان: ڕۆژی منداڵ بەرز راگیرا

0
1017

لە شاری مەریوان بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی مەریوان ڕۆژی منداڵ بەرز راگیرا.

ڕۆژی هەینی ڕیکەوتی ۱٦ی ڕەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی، لە سەر بانگوازیی ناوەندی فەرهەنگی ڤەژین لە مەریوان بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی منداڵ بە هاوکاریی ڕێکخراوکانی مەریوان کە پێکهاتووە لە ناوەندی فەرهەنگی ڤەژین، ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئەنجومەنی ژیانەوەی زاگرۆسی مەریوان، ئەنجومەنی ئەدەبی مەریوان، هەروەها کۆمەڵێکی بەرچاو لە رێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان ڕێوەڕەسمیکی بە شکۆیان بەرێوە برد.

لەم ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە منداڵانی ناوچەی مەریوان وهەروەها ناوچەکانی تری کوردستان بەشداریان کردبوو.

لە درێژەی ئەم ڕێورەسمەدا، کۆمەڵێک یاری لەلایەن منداڵانی بەشدار لەم ڕێوڕەسمە، لە پەیوندی لەگەڵ داب و نەریتی کوردەواری و هەروەها چەندین شانۆ لەلایەن منداڵانی سەرجەم رێکخراوەکانی بەشدار لەو ڕێوڕەسمەدا، بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە منداڵان کە زیاتر لە ۳۰۰ منداڵ دەبوون، لەلایەن بەڕێوبەرانی ئەم ڕێوڕەسمەوە خەڵات کران.

لە کۆتاییدا بە شایی و هەڵپەرکێ لەلایەن بەشداربووانەوە کۆتایی بەم ڕێوڕەسمە هات.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here