هەڵمەت مەعرووفی
مامۆستای قوتابخانە
قەدرت لەسەر چاومانە
تۆ ڕووناکی ژیانی
تۆ چرای نیشتمانی
لە تاریکی دەرمان خە
لە هەورازێ سەرمان خە
بیکەوە چاو و گوێمان
ڕووناک کە ژین و ڕێمان
ئێمە منداڵین وردین
گوڵی ڕووسوورین کوردین
مامۆسش دەڵێ:
پەپوولە چاو کاڵەکان
هیوای هەموو ماڵەکان
بخوێنن تا سەرکەون
وەک تیڕێژێ دەرکەون
ساڵی 1383ی هەتاوی گوندی گرژاڵی خوارێ- سەردەشت