لێوان بڕیاریی پاک وخاوێنیی دەدا

0
3365

نوسینی/فەرهادئەحمەدبەرزنجی

ئەو رۆژە لێوان ھەستی بە برسێتی دەکرد، بۆیە چوو لە ناو بەفرگەکەیاندا نەستەلەیەکی دەرھێنا و ڕوویکردە باخچەی حەوشەکەیان و دەستیکرد بە خواردنی. پاشان نایلۆنی نەستەلەکەی فڕێدا و چوو پەڕاوی وێنەکەی ھێنا و دەستیکرد بە وێنەکێشان. لەو کاتەدا شەماڵێک ھەڵیکردبوو، چەند جارێک نایلۆنەکەی ھێنایەسەر پەڕاوەکە و وێنەکێشانەکەی لە لێوان تێکدا.

لێوان بە تووڕەییەوە وتی: – ئەوە چییە؟؟ ئەوەندە بێزارم دەکەی! چەندجارێک لامبردی، کەچی ھەر دێیتەوە سەر پەڕاوەکەم و کارەکەم لێتێکدەدەی. نایلۆنەکەش وتی: – ئەی بۆچی تۆ ھیچ گرنگییەک بە پاکوخاوێنیی نادەی؟ ئەوەتا من کاری خۆم جێبەجێ کردوە، ئەو نەستەلەیەی کە ماوەیەک بەر لە ئێستا خواردت، چەند وەختە لە ئامێزی خۆمدا پاراستوومە لەپیسی، ھەتا تۆ خواردت بە خاوێنییی، کەچی تۆ ھیچ گرنگییەکت بە پاکوخاوێنیی باخچەکە نەدا و ھەروەھا بە ھۆی منەوە کارەکەشت لە خۆت تێکدا. پاشان لێوان لە مەبەستی نایلۆنەکە تێگەیشت و ھات ھەڵیگرت و خستییە ناو ئەو سەبەتە خۆڵەی لە نزیک دەرگای حەوشەکەیان داندرابوو. ئینجا ھاتەوە ناو باخچەکە و دەستیکردەوە بە وێنەکێشان و بەدەم وێنەکێشانەوە گۆرانی دەوت و ھەستی بە ئارامیی دەکرد، چونکە گرنگیی بە پاکوخاوێنیی دابوو، ناوبەناویش بەدەم خۆیەوە دەیوت: ”لەمەودوا ناھێڵم ناوماڵ و باخچەکەمان پیس بێ”.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here