فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
منداڵێک بووم دەست نەسرەوت
دوور لـە ئامانج ودەسـکـەوت
دە ســتـم بـۆ چــرا دەبــرد
شـووشـەکـەیـم ورد دەکـرد
کاسـەی جـوانی ڕنگاوڕەنگ
دەمـشکـانـدن بـە بێ دەنگ
کـە دەچـوومـە نـاو بـاخـچە
دەمـوەرانـد گـوڵ وخـونچە
بـەقـسە وتـوانج و لـێـدان
ھاوڕێم لەخۆم دەتـۆران
لاسـاربـووم بـەو ڕادەیـە
زویـربـوون بـابـەو دایـە
لەسەرخۆ دەستیان گرتم
ئـامـۆژگـاریـیـان کـردم
تێگـەیـشتم ئـێستـاکـە
دەیکەم کردەوەی چـاکە
لـە لاسـاری دوور دەبـــم
وریـاو لـە سـەرخۆ دەبــم
تا لای خەڵکی بەڕێز بم
خاوەن کەسێتی خۆم بم