چیرۆکی زانا بچکۆلانەکە

0
3013

ن: “حەمەی شانۆ”

شارێکی خنجیلانە ئەبوو لەم شارە ماڵێک ئەبوو مناڵێکی بچکۆلانە و خوێن شیرینیان ئەبوو، لەبەیانیەک زانای بچکۆلانە وەک هەموو بەیانیانی دی زوو لەخەو هەستا و ڕۆشت ددانی شۆری و لەگەڵ دایک و باوکی نانی بەیانی خوارد . لەکاتێک کە زانا و دایک و باوکی نانیان ئەخوارد ، باوکی بەزانای ووت :زانا کوڕی شیرینم لەگەڵ وانە و هاوڕێکانت چۆنی ؟
زانا لەپۆلی سێی سەرەتایی بوو قوتابیەکی تا بڵێی زیرەک و بە توانا بوو هەمیشە ئەرکەکانی ماڵەوەی بە باشی ئامادە ئەکرد و بێ خەمی لێ نەدەکرد.


زانا وڵامی باوکی دایەوە ووتی: باوە گیان زۆر باشم زۆر لە وانەی ئیملای کوردیا ئەمجارەش دە لەدەم هێناااا..
باوکی ووتی : هەی ئافەرین کوڕە لێهاتووه‌کەم هەردەم دەبێ ئاوها بی ، دەی منیش لەبەر ئەوەی نمرەی باشت وەرگرتووە لە ئیملا دیاریەکی جوانت بۆدەکڕم ، دایکیشی ووتی : بەڵێ بژی زانابچکۆلانەکەم منیش کێک و شیرینت بۆ ئەکەم ئەمڕۆ زانا کە ئەم پاداشتانەی دایک و باوکی بینی، زۆر دڵخۆش بوو گوپەکانی گەرم و خڕبوونەوە چاوەکانی دەگەشانەوە پڕبوون لەتروسکایی ژیان و ئومێد و سەرکەوتن ..

ئەو بەیانیە کە پشووی ڕۆژی هەینی بوو دوای ئەوەی باوکی ڕۆشتە دەر و دایکیشی لە ماڵەوە خەریک کار و پاکردنەوە بوو دواتریش شیرینی ساز کرد ، زانا ڕووخسەتی لە دایکی وەرگرت وڕۆشتە نێو کۆڵان تا بچێ لەگەڵ هاوڕێکانی یاری بکات ، دایکیشی ئیزنی پێی دا بەو مەرجەی ئاگاداری خۆی ببێت و ئازاری کەس نه‌دات. زانا سوپاسی دایکی کرد ڕۆشت نێو کۆڵان لەگەڵ منداڵەکان دەستی کرد بەتۆپانێ، تاگەیشتە پێش نیوه‌ڕۆ دایکی بانگی کردەوە چوە ماڵەوە ، بووە نیوه‌ڕۆ زەنگی دەرگای حەوشە لێدرا ، زانا بەدڵخۆشیەوە دەیگوت ، ئەوه‌ باوەیە هاتەوە من دەرگا ئەکەمەوە باوە هاتەوە ،، ڕۆشت دەرگای کردەوە باوکی ماچێکی کرد، باوکی ووتی : زانا چاوت بنوقێنە با دیاریەکانت نیشان بدەم ، تامن پێت نه‌ڵێم چاوت نەکەیتەوە ، زاناش زۆر بەڕاستگۆیانە چاوی داخست باوکی دیاریەکی لەنێو عەلاگە ڕەشەکە دەکرد ووتی ئێستاکە چاوت بکەوە کوڕم.

زانا: یاری پلێستێشن زۆرجوانە.. هێندە دیارییەکەی پێ جوانبوو نەی دەزانی کە چۆن دڵخۆشی خۆی دەرببڕێ، باوکی ئەمجارەش ووتی ئادەی زانا دیسان چاوت دابخە دیاریەکی تریشم بۆت هێناوە ،زانا ئەمجارەش چاوی بەهەمان چەشن داخست ، باوکی دووەم دیاری بۆ دەرکرد لەنێو عەلاگە و ووتی زانا چاوت بکەوە ، زانا واقی وڕما ئەمجارە لەخۆشیاا هەڵبەز و دابەزی دەکرد لەشوێنی خۆی کەبینی دیاری دووەم جوجەڵەیەکی ڕەنگ پەڕی پۆی پڕتقاڵیە لەنێو کارتۆنێک ، لەخۆشیا زانا باوشی کردە باوکی و سوپاسی کردو ماچی ئەملا و ئەولای ڕوومەتی کرد، باوکیشی پێی ووت : زانا یەکەم دیاری بۆ ئەوە بووە کە نمرەی باشت هێناوە دووەم بۆ ئەوەیە دەبێ بەردەوام بی لەسەر خوێندن وزیرەکتر و ژیرتر بیت. باشە گوڵم؟
زانا ووتی: بەچاوان باوکە بەچاوان

ئەو نیوه‌ڕۆیە زاناو دایکی و باوکی شیرینیشیان خوارد ، دوای هەفتەیەک تێپەڕی ، زانا حەز و خولیا وبیری بەردەوام هەر لەلای یاری وجوجەڵەکە بوو کەمتر دەی خوێند و ئەرکەکەنیشی بەباشی بەجێ نەدەهێنا . تا ئاستێک تەمبەڵ بوو، هەتا شەوێک لەبیری چوو بەجوانی سەری کارتۆنی جوجەڵەکە جوان دابخات ، هەمیشە شەوان کارتۆنی جوجەڵەکەی لەحەوشە دادانا و پارچە پەڕۆیەکیشی ئەدایە بانی تاکو سەرمای نەبێت بەڵام ئەو شەوە پشیلە دێت و جوجەڵەی پەڕە پڕتقاڵی نێچیر ئەکات و دەی ڕفێنێ ، بۆ بەیانی کە زانا دەبینێ جوجەڵەکەی لەنێو کارتۆنەکە نەماوە زۆر خەفەت ئەخوا وتوڕە دەبێ ، بە هات و هور ئەڵێ نەفرەت لە تۆ پشیلە دڕندەکە نەفرەتت لێ بێ … دایکی دێت بۆلای تابزانێ زانا بۆچی دەگرێت بەڵام زانا هەر پرت و بۆڵە و بە توڕەیەوە قسە ئەکات ، دواتر باوکیشی هات ووتی :ئەوە چیتە زانا چی قەوماوە لێت؟
زانا: ئەو پشیلە دڕندەیە جوجەڵەکەی منی خواردووە..

باوکی ڕۆشته‌ تەنیشتی و ماچێکی زانای کرد ووتی :زاناگیان سەرەتا بەهیچ بونەوەرێک مەڵێ دڕندە و ڕقت لە هیچ شتێک نەبێ دواتر بۆت نیە بەوجۆرە بە توڕەیەوە وڵامی دایکت یاخود تەنانەت کەسێکی لەخۆت گەورەتر بدەیتەوە ئەبێ ڕێزیان لێ بگری دواتر دەبێ بزانی دان بە هەڵەی خۆت بنێی بەهۆی ئەوەی باش ئاگاداری نەبویتە هەر بۆیە جوجەڵەکەت لە دەست دە ئیتر جوجەڵەت نەما ، بۆیە نابێ خەم بۆ شتێک بخۆی و بگری کە لەدەستی ئەدەیت وجودیان نەمێنێت ، دەبێ بیرکەیتەوە قەدری ئەو شتانەگران بگری کە ئێستا هەتن و خۆشیانت بوێ تاکو ئەوانیش لەدەست نادەی ، وەکاتێک کە من خەڵات و دەسخۆشیم لێ کردی لەسەر ئەوەی باش بووی لە وانەکانی قوتابخانەیە نابێ ئیتر ئەرکەکانت پشتگوێ بخەیت و هەرخەریک یاری بیت ، دەبێ بەپێی بەڕنامە ڕۆژانە کار و،یاری و ئەرکەکەنت بکەی تاکو بگەیتە لووتکەی سەرکەوتن ئازیزم زانا ئێستالێم تێگەیشتی ؟
زانا بەڵێ بەڵێ باوەگیان ، پەیمان بێ بەگوێڕایەڵی ووتەکانت ئەکەم

باوکی ماچێکی زانای کرد ووتی :ئافەرم ڕۆڵە ژیرەکەم ئیتر دایە و باوە و زانا پێکەوە ڕۆیشتن نانی بەیانیان خوارد..
دەبێ هەموو مرۆڤێک لەسەرەتای تەمەنیەوە بەڕنامە بۆ ژیانی دابنێ و ڕێکخستن بۆ کارەکانی بکات ئەزموون لە هەڵەکانی وەربگرێت ، لەهەموو ڕوویەکەوە ڕاستگۆ و مرۆڤ دۆست بێ تاکو ببێ بە مایه‌ی شانازی و بگات بەدواترۆپکی سەرکەوتن..

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here