هــاوڕێــیـــەکــــی شــیــریــنــــم
پـێـم خـۆشــــە زوو بـیـبـیــنــــم
هـــەر کــاتـــێ بــیـــری بــکــــەم
دەچــــم ســـــەردانـــی دەکــــەم
چــونـکـــە کـەمـئـەنـدامــە ئـــەو
لـــە مـــاڵــــە بـــە ڕۆژو شــــــەو
دەبـــێ مــــن بـــــۆ لای بــــڕۆم
بـڵـیـم : ئـــەی هــەڤــاڵـی خـــۆم
بـــــۆ ئــــەوەی ئــاســــــودە بـــی
شــــادو لـێــو بــە خــەنـــدە بـــی
ئـــــــەوا مــنـــــم مـــیــــوانــــت
وا هـــاتـــوومــــە ســـــەردانــــت
پــێـت دەڵـێـم: هاوڕێی شیـریــن
دڵ بـــە هــیــــوا بــــە لــــە ژیــن
بــا بــەخــتـــەوەر بــێ گـیـانـت
هـــەردەم ڕوونـــاک بــێ ژیـانـت
ڕۆستەم خامۆش/هەولێر