شێعری ڕێنووس

0
1531

مـن هـەوڵمدا بە پێنووس

خــۆم ڕاهـێنا بـۆ ڕێنووس

وشەی ناسك وجوان جوان

دەزانــم ڕاســت و ڕەوان

ناوی خـۆیشم دەنووسـم

هەمـوو پیتێك دەناسـم

لـە سایەی مامـۆستایـە

پێـنووسـم لە كـاردایـە

هەمـووكاتێك ئامـادەم

لەبەردەم مامۆستاكـەم

كە گرتمە دەست پێنووسم

چـی پـێ وتم بـیـنـووسم

» فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی«

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here