فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
باکۆ پاش خۆئامادەکردنی چاویلکەکەی بابە بەختیاری لەسەر تەلەفزیۆنەکە داگرتوو کردییە چاوی و لەگەڵ لاوکۆی ھاوڕێیدا چوو بۆ قوتابخانە..
کاتێک لاوکۆ چاویلکەی لەچاوی باکۆدا بینی وتی: ئەوچاویلکەیە بۆجوانییە؟؟
باکۆ ووتی: نەخێر ئەمە چاویلکەی بابە بەختیارە.
باکۆ لە قوتابخانە ھەستی بەسەر ئێشەکردو شتەکانی دەوروبەری بەلێڵی دەبینی.
مامۆستا نەورۆز لێی پرسی: باکۆ ئەم چاویلکەیە چییە؟؟
باکۆ وتی: مامۆستا ئەمە چاویلکەی باپیرەمە”
ھەمووجارێک باپیرەم دەڵێت: بەڕاستی بە ھۆی ئەم چاویلکەیەوە باش دەبینم…
مامۆستا نەورۆز وتی: ئەم چاویلکەیە پزیشکییە و تایبەتە بە چاوەکانی باپیرەت و کەسی تر نابێت بەکاری بھێنێت،. تۆچاوەکانت کزنەبوون و بە بێ چاویلکە بە باشی دەبینیت.
باکۆ خێرا چاویلکەکەی داگرت و وتی: سوپاس بۆ ئامۆژگارییەکەت مامۆستاگیان “کەواتە بۆیە ھەست بە سەرئێشە و بەرچاو لێڵی دەکەم.