شێعری كۆمپیوتەر

0
988

فه‌رهاد ئەحمەد بەرزنجی

 

ئامێرێکم لەم ژینە

بمناسن، مناڵینە

مرۆڤ دروستی کردووم

پڕلە زانیاری کردووم

وەرن بۆلام بمدوێنن

چیتان ویست لێم دەربێنن

وەکو گەنجینە، وەهام

پڕزانیاری بە بەهام

بۆهەرکاتێک کەویستان

دەرگای زانیاریم بۆتان

هێماو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ

پیت و وشەی ناوفەرهەنگ

پێشکەش بەئێوە دەکەم

تا بیرتان پاراوبکەم

ئێوەش هاوڕێبن تاسەر

لە گەڵ منی کۆمپیوتەر

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here