سووڕی ئاو

0
2638

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

سووڕی ئاوم بۆ ژیان

لە ڕووبارو دەریاکان

تیشکی خۆر گەرمم دەکات

دەمکات بە هەڵم و دەمبات

بۆ ناو قوڵایی ئاسمان

چڕ دەبمەوە هەمدیسان

دەبم بە هەورێکی ڕوون

دێم و دەچم لە گەردوون

بە دڵۆپەی بارانم

دڵخۆشکەری هەمووانم

کاتێک کە دادەبارێم

نمنم،یان بەلێزمە دێم

زەویتان پاراو دەکەم

ئاوی کانی زۆر دەکەم

دووبارە بە تیشکی خۆر

دەبمە هەڵمی جۆربەجۆر

دەڕۆمەوە بۆ ئاسمان

دەبمەوە بە باران.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here