هۆنراوەی: عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌زنجی
كۆڤین و هاوڕێكانی/
به خۆشی و شادمانی/
ڕۆژێكیان له‌به‌ر ده‌رگا/
به كۆمه‌ڵ له یه‌ك جێگا /
دۆشهكێكیان دانا بوو/
لێی دانیشتبوون هه‌موو/
سازیان دابوو له‌و شوێنه/
یاری ماڵه باجێنه/
یه‌كێك بابه و یه‌ك دایه/
بێده‌نگ هه‌ر یه‌ك له لایه/
یه‌ك دووانێكیان میوان بوون/
هه‌تاكو بڵێی جوان بوون/
یه‌كێكیان مامۆستا بوو/
قوتابی لاوهستا بوو/
یه‌كێكیان داپیره بوو/
ده‌وریان لێ دابوو هه‌موو/
چیرۆكی ده‌گێڕاوه/
قاقا بوو له گشت لاوه/
ئیتر دوای یاری كردن/
هه‌موو چوون بۆ ده‌ست شتن/
كاتێك سفره ڕاخرا/
خواردنیش دابه‌شكرا/
بێده‌نگ و وریا و هێمن/
بۆ(چێشته قولێ) خواردن/
به جوانی دانیشتبوون/
له په‌پووله و گوڵ ده‌چوون/
چونكه بێ كینه و ژیر بوون/
تابلۆیه‌كی دڵگیر بوون/
خۆشه‌ویستی و هاوكاری/
ڕێز و پاكی ناو یاری/
دیاری ماڵه باجێنهن/
له به‌رزیدا بێ وێنه‌ن.