فەرهاد ئەحمەد بەرزنجى
ئەمڕۆ کە یەکی شەشە
ڕۆژێکی جیهانییە
جەژنی ئێمەی منداڵە
دڵمان پڕلە شادییە.
لەمڕۆدا مافەکانمان
چەسپاوە لەم جیهانە
هەموومان باش دەیزانین
ڕیزبەندی ئەو مافانە:
خوێندنی بەخۆڕایی
وەرزشوجوڵەو یاری
مافی تەندروستی باش
رێزو بەخشینی دیاری.
جل و بەرگی نەتەوەم
كلتوورو ياسایە بۆم
بە زمانیی خۆیشم دەیڵێم
هەموو باس وگفتووگۆم.
لە گەڵ هەبونی مافم
ئەرک وا لە سەر شانم
پێویستە خزمەت بکەم
بە گەل ونیشتمانم.