بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە منداڵانی کوردستان دەکەم و چەند هۆنراوەیەکیان بە دیاری پێشکەش دەکەم…
رۆژی منداڵان …
یه‌كی مانگی حوزه‌یران
جه‌ژنه جه‌ژنی منداڵان
چه‌ند دڵخۆش و ڕازاوه‌ن
وه‌ك خونچه‌ی گوڵ گه‌شاوه‌ن
بۆ ئه‌م جه‌ژنی منداڵه
ئاههنكهو فیستیفاله
منداڵان به‌خولیاوه
به گۆرانی و سه‌ماوه
هه‌رهه‌موویان به‌شدارن
به‌ئاسووده‌یی دیارن
چونكه له هه‌موو جێیه
خۆشییهو هه‌ڵپه‌ركێیه
قاقایهو پێكه‌نینه
له‌م جیهانه به‌رینه
رۆژ رۆژی منداڵانه
ژین به‌وانه‌وه جوانه
………………………………………
جه‌ژنی منداڵ …
ڕۆژی یه‌كی حـــوزهیران
له سهرانســـهری جیهان
ئاهه‌نگه ،ڤیســـتیڤاڵه
جــهژنی ڕۆژی مـــــنداڵه
ئێمه‌ش له كوردســـتانا
له شار‌و لادێی جــوانا
بۆ خــــــۆشی ئه‌و ڕۆژه‌یه
دڵمان پڕ له خــــۆزگهیه
ڕوومان دهگهشـــــــێتهوه
ده‌ڵێین بهخــــــێربێتهوه
به هاتنی ئه‌و جـــــهژنه
ڕازاوه وه‌همه چــــــهشنه
هه‌تا بڵێی دڵخـــــــۆشین
كاڵای زۆر جوان ده‌پۆشین
ده‌م به‌قاقاو پێكــــهنین
به‌چه‌پڵه‌و به ئافـــهرین
دهكـــــــهوینه گــــۆرانی
بۆ جه‌ژن و شــــادمــــانی
بۆ ئاشتی وگوڵ و بههــار
بۆ كوردســـتانی نــــازدار
……………………………………..
سمۆره و منداڵ …
سمۆره بۆ یه‌كی شه‌ش خۆی ئاماده‌كردبوو
بۆیه دڵخۆش و ڕووگه‌ش به‌ره‌و پاركێكی شارچوو
بینی منداڵانی كورد به‌به‌رگی هه‌مه چه‌شنه
دڵخۆشن له پاركه‌دا ئه‌وسا زانی كه جه‌ژنه
خێرا چووه سه‌ر دارێ له‌سه‌ر لقێكی بچوك
نزیك كۆمه‌ڵێك منداڵ نه‌شمیلانه و ئێسك سوك
وتی جه‌ژنتان پیرۆز ئازیزه‌كانی هاوڕێم
حه‌زده‌كه‌م بۆ ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ ئێوه بگه‌ڕێم
ئه‌وانیش به دڵخۆشی وتیان ئه‌ی سمۆره‌ی شه‌نگ
ئه‌مڕۆ تۆش له‌گه‌ڵمانبه بۆ فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگ