ئه‌مه‌ش خواردنی من نییه‌ !

0
845

نوسینی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

ڕۆژێكی به‌هار ماڵی( كارا ) له‌گه‌ڵ ماڵی خاڵیدا چوون بۆ سه‌یران ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شوێنێكدا دانیشتن و كه‌مێك پشوویان دا ،دایكی هه‌ندێك (گوڵه‌به‌ڕۆژه‌)و(فستق)ی له‌سه‌ر سفره‌كه‌ دانا.ئیتر به‌ده‌م قسه‌ی خۆشه‌وه‌ هه‌موویان ده‌ستیان كرد به‌ خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و فستق. ته‌نها خاڵی نه‌بێت،به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی:لایبه‌ن ئه‌مه‌ خواردنی من نییه‌!

( كارا ) سه‌رنجی داو هیچ ده‌نگی نه‌كرد.كه‌ كاتی خواردنی نیوه‌ڕۆ هات مقه‌ڵییان ئاماده‌كرد وخه‌ڵوزیان گه‌شانه‌وه‌ و ده‌ستیان كرد به‌ گۆشت برژاندن.ئه‌و نیوه‌ڕۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌ به‌ دڵی خۆی گۆشتی برژاوی خوارد،ته‌نها خاڵی نه‌بێت، وتی:لایبه‌ن ئه‌مه‌ش خواردنی من نییه‌؟

كارا سه‌رنجی دا هه‌موو خه‌ریكی گۆشت خواردنن،ته‌نها خاڵی نه‌بێت خه‌ریكی خواردنی شله‌ی برنجه‌.كارا خۆی پێنه‌گیرا ،دوای نانخواردن چووه‌ لای خاڵییه‌وه‌ و لێی پرسی :خاڵه‌ گیان،تۆ بۆچی له‌ خواردنه‌كانی ئێمه‌ ناخۆیت؟خاڵی هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و وتی:ڕۆڵه‌ شیرینه‌كه‌م ،كه‌ له‌ ته‌مه‌نی تۆدا بووم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاری ددانه‌كانم نه‌ ده‌كرد ،هه‌ر خه‌ریكی شیرینی خواردن بووم و شتی ڕه‌قم پێ‌ ده‌شكاندن،ئیتر هه‌موو ددانه‌كانم كلۆر بوون و كه‌وتن.چه‌ند ناخۆشه‌ ئێستا ناتوانم وه‌ك ئێوه‌ به‌ ئاره‌زووی دڵی خۆم شت بخۆم.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here