ئۆپەرێتی شەنگە و دارا

0
1908

دایک: کوڕم دارا، کچم شەنگە…………

ھەستن لە خەو،کات درەنگە

دارا: بەیانیت باش دایەی شیرین…….

مایەی خۆشی و گوڵی ئەوین

شەنگە: بەیانیت باش دایەی دڵسۆز…….

خۆشەویست و دڵ پڕ لە سۆز

ھەردووکیان: دایە ئێمە زوو ھەستاوین……..

لەڕێی دەنگی تۆ وەستاوین

ئێمە چونکە زوو دەخەوین…….

خەمت نەبێ دوا ناکەوین

دایک: ڕۆڵەکانم،ھێزی دڵمن……

لە باخی ژین ،ئێوە گوڵمن

وا باوکیشتان چاوەڕوانە….

بتان بات بۆ قوتابخانە

شەنگە: با جێگەکانمان ھەڵگرین…

ئەوساکە دێین دایەی شیرین

دارا: من دەچم بۆ تەوالێت…..

نابێ لە بیرم بچێت

دوایی دەست و دەم و چاو……

دەشۆم بەسابون و ئاو

خاولێکەی خۆیشم دەبەم…..

وەک ڕۆژانی تر دەکەم

شەنگە: دارا گیان منیش وەک تۆ….

زۆر ھێمن و لەسەرخۆ

ئەوانە ئەنجام ئەدەم….

منیش وەکو تۆ دەکەم

دارا دەڕوات و خاولییە بچوکەکەی خۆی بە دەستەوەیە ، دوایی دەچێتە چێشتخانەکەو دەڵێت:

بەیانیت باش بابە گیان…بەیانیت باش دایە گیان خوا بتان ھێڵێت بۆمان…

لەم کاتەدا دەچێت ئەملاو

لای ھەردووکیان ماچ دەکات

و ئەوانیش بەھەمان شێوە ماچی دەکەن..

لەم کاتەدا شەنگەش پەیدا دەبێت و دەڵێت:

بەیانیتان باش ئەی بابە و دایە

خۆشەویست ترین کەس لەم دنیایە

ئەویش دەچێت وەکو دارای برای ئەملاولای باوک و دایکی ماچ دەکات..

ولەسەر مێزی نانخواردن دادەنیشێت.

بەخێرایی نانی بەیانی دەخۆن.

باوک: نان خواردنی بەیانیان….

سوودی زۆرە بۆ ھەمووان

تا زیرەک و وریابن…..

لە خوێندن بە ئاگابن

دایک: دەی خیراکەن

زووبەزوو…..خۆ ئامادەبکەن

ھەردوو بڕۆن بۆ قوتابخانە……

دووەم ماڵی ھەمووانە

“عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی”

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here