وه‌رگێڕان: چالاک عه‌بدوڵڵاهی
دایناسۆڕه بچووکه‌که ده‌چێ بۆ لای دوکتۆر
رۆژێ ڕۆژگارێ له گۆشه‌یه‌ک له‌ئه‌م وڵاته‌گه‌وره‌دایناسۆڕێکی بچووک له‌گه‌ڵ براکه‌ی ده‌ژیا.چه‌ندڕۆژێک بوو که دایناسۆڕه بچووكه‌که نه‌خۆش که‌وتبوو. براکه‌ی پي ده‌وت:”بێ با بڕۆین بۆدوکتۆر؛ دوکتۆرموعاینه‌ت ده‌کا،ده‌رمانت پێ ده‌دات چاک ده‌بیته‌وه.”به ڵام دایناسۆڕه،بچووکه‌که ده‌ترسا و ده‌یوت: “دوکتۆر ده‌رزیم لێ ده‌دات، ده‌ترسم .” به‌ڵام کاتێک حاڵی خراپتر بوو، قبووڵی کرد و له گه‌ڵ براکه‌یا چوو بۆ مه‌کته‌بی دوکتۆر .
په‌رستار ، دایناسۆڕه بچووکه‌که‌ی برد بۆ ژووری دوکتۆر. دوکتۆر وتی:”حاڵت چۆنه کچی چاک؟” دوایی په‌رستاره‌که کێش و باڵای ئه‌وی گرت.
دایناسۆڕه بچووکه‌که له سه‌ر ته‌رازوو ڕاوه‌ستا تا په‌رستار کێش و باڵای ئه‌و بگرێت. کاتێ په‌رستاره‌که کێش و باڵای دایناسۆڕه بچووکه‌که‌ی گرت دوکتۆر ئه‌وی له سه‌ر کورسییه‌ک دانا تا شوێنه‌کا‌نی دیکه‌ی له‌شی معاینه بکات . دایناسۆڕه بچووکه‌که هێشتا هه‌ر ده‌ترسا.
دوکتۆر به دایناسۆڕه بچووکه‌که‌ی وت:”ئێستا ده‌مت به ته‌واوی بکه‌ره‌وه و بڵێ ها…!ها…!”.
دایناسۆڕه بچووکه‌که‌یش ده‌می کرده‌وه و وتی ها…!
ئه‌مجار نۆبه‌ی معاینه‌ی پشتی دایناسۆڕه بچووکه‌که بوو؛ به‌ڵام ئه‌و له گووشییه‌که‌ی دوکتۆر ده‌ترسا. دوکتۆر وتی:” مه‌ترسه کچه که‌م! ته‌نیا چه‌ند جار هه‌ناسه هه‌ڵکێشه!”.
دوکتۆر له په‌نای دایناسۆڕه بچووکه‌که‌دا ڕاوه‌ستا و گووشییه‌که‌ی له سه‌ر سینه‌ی دا دانا . ده‌یویست گوێ له ته‌په‌ته‌پی دڵی بگرێت و بزانێت دڵی به باشی لێ ده‌دات یان نا.
گووشییه‌که سارد بوو و دایناسۆڕه بچووکه‌که ختووکه‌ی هات .
دایناسۆڕه بچووکه‌که ئه‌م کاره‌ی زۆر پێ خۆش بوو، گووشییه‌که‌ی له سه‌ر سینه‌ی خۆی دانا‌و گوێی له ته‌په‌ته‌پی دڵی خۆی گرت:”تیپ، تاپ، تیپ تاپ”.
ئه‌مجار نۆبه‌ی چاوه‌کانی و گوێچکه‌کانی دایناسۆڕه بچووکه‌که بوو. دوکتۆر به چرای تایبه‌تی ناوی گوێچکه‌ی ئه‌وی چاو لێکردو دواتر چاوه‌کانیشی.
دایناسۆڕه بچووکه‌که سه‌ره‌تا نه‌ختێ ترسا به‌ڵام زوو زانیی که ترسی نییه .
ئاخرین جێگایه‌ک که دوکتۆر معاینه‌ی کرد پای دایناسۆڕه بچووکه‌که بوو،دوکتۆر به چه‌کوشی تایبه‌ت دای به سه‌ر ئه‌ژنۆی دا . پای دایناسۆڕه بچووکه‌که به‌رز بوه‌وه به‌ڵام هه‌ستی به ئێش نه‌کرد .
دوکتۆر وتی :”معاینه ته‌واو بوو ئێستا ده‌وا و ده‌رمانت بۆ ده‌نووسم تا چاک بیته‌وه.”
دایناسۆڕه بچووکه‌که وتی:”ته‌واو بوو! معاینه هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو ؟ئه‌مه خۆ ترسی نه‌بوو.” دوکتۆر پێکه‌نی .