پارلمانی ئوروپا دەنگیدا بە گەمارۆ خستنە سەر پێدانی چەک وچۆڵ بە عەربستان

0
620

ئەمرۆ پێنج شەممە٦ی ڕەشەممە، نوێنەرانی پارلمانی ئوروپا دەنگیاندا  بە گەڵاڵەیەک لەمەڕ ناردن و فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە سعوودیەو داواشیان لە ولاتانی بریتانیا وفەڕانسە و هەروەها وڵاتانی تری ئەندامی یەکگرتووی ئوروپا کە لەمەوبەدوا چەک و چۆل بە وڵاتانەی کە لە کوشتنی خەڵکی بێ تاوان لەیەمەندا دەستیان هەبووە، نەفرۆشن.

شایانی باسە کە ئەو گەڵاڵەیە بەکۆی دەنگی نوێنەران پەسەند کراوە و  ئەماژەشیان بەوە کرد کە لەمانگی مارسی ڕابردوودا و لەکاتی دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی عەربستان بۆ وڵاتی یەمەن، وڵاتی بریتانیا زیاتر لە ٣ میلیادر دۆلارچەکی بە سعوودیە فرۆشتووە.

شایانی باسە کە جیا لە دوو ولاتی بریتانیا و فەرانسە، وڵاتی ئاڵمانیش لە نێوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ی زایینیدا، بڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆڵار چەکی بە سعوودیە فرۆشتووە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە شەڕی یەمەندا نزیک بە ٦٠٠٠هەزار کەس لە زیاتریان خەڵکانی ئاسایی بوون، کوژراون.

پیویست بە ئاماژەیە کە ماوەی ٩ مانگ لەمەوپێش بە سەرۆکایتی عەربستان بۆ پیشتیوانی لە حکومەتی مەنسوورهادی سەرۆک کۆماری یەمەن، هیرشێک بۆ سەر حوسییەکانی ئەو وڵاتە کە بەشێک کە پێتەختی یەمەنیان داگیر کردبوو دەستیپێکرد و ڕاپۆرتەکانیش باس لە کوژرانی خەڵکانی بێ تاوان لەو هێرشە سەربازییەدا دەکەن.

شایانی سرنجە کە وڵاتی بریتانیا خەریکی سازدانی گشت پرسییەکە بۆ دەرکەوتن لە یەکێتی ئەورووپا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.