فتوای نوێی خامنەیی: دژایەتی لەگەڵ نوێنەرانی ڕێبەر، پێچەوانەی شەرعە

0
607

ڕۆژی کورد: بنکەی ڕاگەیاندن و زانیاریی عەلی ئەکبەر خامنەیی، ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دوای فتواکانی خامنەیی بە بۆنەی هەڵبژاردن، چەند فتوایەکی نوێی بڵاو کردەوە.

لەو فتوا نوێیانەدا خامنەیی ڕایگەیاندووە کە نوێنەرانی ڕێبەر (وەلی فەقێ)، پێگەیەکی پیرۆزیان هەیە و کەس بۆی نیە لە ئەمریان لادا، لادان لە قسە و ڕێنماییەکانیان، دژایەتییە لەگەڵ شەرع.

لە یەکێک لەو پرسیارانە کە لە بنکەی زانیاریی گەیاندنی خامنەیی بڵاو کراونەتەوە ئاوا دەپرسێ:  ئایا گوێڕایەڵی بۆ نوێەرانی وەلی فەقێ لەو بوارانەدا کە ئەرکی ئەو نوێنەرانە نیە، پێویستە؟

لە وڵامدا لە فتواکەی خامنەییدا هاتووە دەڵێ: “ئەگەر نوێنەری ڕێبەر بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە لە لایەن وەلی فەقێ ـوە پێیدراوە، ئەمرێک بکا و فەرمانێک دەر بکات، دژایەتی کردن لەگەڵی ڕێگە پێنەدراوە”

پێشتریش  نووسینگەی فتوادانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بەرەبەری هەڵبژاردنی دەیەمین خولی پارلمان و پێنجەمین خولی مەجلیسی بژاردەکان (خوبرەگان)ی ئێران، چەند فتوایەکی شەرعی دەرکرد.

بەپێی ئەو فتوایە، دەنگ دان و بەشداری کردن لە هەڵبژاردن، ئەرکێکی ئایینی و سەرشانی هەموو مسوڵمانێکە و لە هەمان کاتیشدا دانی دەنگی سپی، حەرامە.

بە پێی ئەو فتوایە کە لەماڵپەڕی نووسینگەی فتوادانی خامنەیی، بڵاو بۆتەوە، بەشداری کردن لە هەڵبژاردن “ئەرکێکی شەرعی” و “پێویستیەکی نکوڵی لێنەکراوە”.

لە یەکێک لەو فتوایانەدا هاتووە کە “ئەگەر دەنگی سپی دان ببێتە هۆکاری لاوازبوونی حکومەتی ئیسلامی، ئەوا حەرامە”.

لە فتوایەکی تردا هاتووە “بەشداریکردن لە هەڵبژاردنێک کە ببێتە هۆکاری پێشگرتن لە گەندەڵێ یان برەو سەندنی گەندەڵی یان ئەگەر بەشداری کردن لە هەڵبژاردندا ببێتە هۆکاری لاواز بوونی ئیسلام و مسوڵمانان، ئەرکێکی شەرعی یە”.

خامنەیی لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئەگەر هات و پیاوێک ئیزنی ژنەکەی نەدا بۆ دەنگدان لە ماڵ دەربکەوێ، ئایا بە هۆی ئەوەی کە ئیزنی ژن بە دەست مێردەکەیەتی، لێرەدا ئەرکی ژن چیە؟ دەڵێ: بەشداری کردن لە هەڵبژاردن، پێویستی بە ئیزنی مێرد نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.