فیلمی به‌ڵگه‌یی “له سێبه‌ری به‌ڕوو” له ده‌رهێنانی “مه‌هدی نوور محه‌مه‌دی” له میانه‌ی هه‌فته‌ی سروشت له پایته‌ختی به‌لژیکا نمایش ده‌کرێت. فیلمی له سێبه‌ری به‌ڕوو فیلمێکی به‌ڵگه‌ییه که له چۆنیه‌تی ژیانی سمۆره‌ی داره‌ستانه‌کانی پارێزگای ئیلام دروست کراوه.
ئه‌م فیلمه بڕیار وایه که ۶‌ی گوڵان له برۆکسڵی پایته‌ختی به‌لژیکا نمایش بکرێت. حه‌فته‌ی سروشت له به‌لژیکا له ۲ی گوڵانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و تاکوو ۱۱ی گوڵان بەردەوامە و له‌م ماوه‌دا به ده‌یان ڕێوڕه‌سمی فه‌رهه‌نگی سه‌باره‌ت به سروشت و ژینگه له‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که که فیلمی به‌ڵگه‌یی له سێبه‌ری به‌ڕوو ساڵی ڕابردوو باشترین خه‌ڵاتی فستیڤاڵی فیلمی به‌ڵگه‌یی Nature Namur پێشکه‌ش کراوه و تاکوو ئێسته له ده‌یان وڵاتی جیهانی نمایش بووه.