فیلمی گوڵ نسا گه‌شته‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریکا.

0
1177

گوڵ نسا” یەکەمین فیلمی درێژی “ستار چەمن گوڵ” بووە بەربژێری خەڵاتی “ڕێمی (Remi) لە پەنجا و یەکەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هۆستۆنی ئەمریکا.

ڕۆژی کورد: گوڵ نسا لە دەرهێنانی ستار چەمەنی گوڵ و لە نووسینی”ڤیدا ساڵحی” لە یەکەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە پەنجا و یەکەمین فیستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئەمریکا وەک یەکێک لە بەربژێرەکانی خەڵاتی ڕێمی لەو فیستیڤاڵە نمایش ده‌کرێت.

ئەم فیلمە بە سەرهاتی ژن و پیاوێکی ئەفغانی بە ناوەکانی گوڵ مەمەد و گوڵ نەسایە کە دوای کۆچی نایاسایی بۆ ئێران لە کارگەی ئاجورپەزیی قەرچەک ئیش دەکەن و بە هۆی هەندێک ڕووداو، ژیانیان گۆڕانی سەیری بە سەردا دێت.

فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هۆستۆن لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لە گەڵ فیستیڤاڵەکانی سان فرانسیسکۆ و نیۆیۆرک، سێ فیستیڤاڵی گرینگی فیلمگەلی سەربەخۆی ئەمریکان. پەنجا و یەکەمین خولی ئەم فیستیڤاڵە لە بەرواری ۳۱ی خاکەلێوە تا ٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.