فیلمی ئاڵای بێ وڵات دەبێتە دەسپێکی فێستڤاڵی نێودەوڵەتیی کوردستان بۆ فیلم

0
106

فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی کوردستان بۆ فیلم لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت و فێستیڤاڵەکە بە فیلمی “ئاڵای بێ وڵات” دەکرێتەوە.
فێستیڤاڵەکە لەژێر ناونیشانی ”بەرەو ریفراندۆم و سەربەخۆیی“ بەڕێوە دەچێت و تێیدا ٤٦ فیلمی کورت، درێژ، ئەنیمەیشن و دیکۆمێنتاری بەشداریی دەکەن و ٣٥ فیلم دەچنە ناو پێشبڕکێی فێستیڤاڵەوە.
، فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی ٢٦-٣٠ـی ٨ـی ٢٠١٧ لە هۆڵەکانی “ئیمپایەر سینەما” لە رۆیال مۆڵ لە شاری هەولێر، بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە فێستیڤاڵەکە بە فیلمی ئاڵای بێ وڵات دەست پێ بکات، کە “بەهمەن قوبادی” سینەماکاری کورد دەرهێنانی بۆ کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت