Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەرماندەیەکی سپا: بەرجام نالەبارترین، پەستترین و خۆبەدەستەوەانەترین، گەڵاڵەی کۆماری ئیسلامی بووە

فەرماندەیەکی سپا: بەرجام نالەبارترین، پەستترین و خۆبەدەستەوەانەترین، گەڵاڵەی کۆماری ئیسلامی بووە

0
1254

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، سەعید قاسمی، بەرپرسی ئیتلاعاتی عەمەلیاتی لەشکری 27ی محەممەد ڕەسووڵەڵا، ڕۆژی پێنج شەممە 11ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە لێدوانی خۆی لە باژێڕی یەزد، لەمەڕ ڕێککەوتننامەی ناوکیی نێوان ئێران و 5+1 دواوە و گوتوویەتی: “وەزیری بینا و باژێڕسازی هەر لە سەرەتاوە لە هەر جێگایەک گوتوویەتی کە “مەسکەنی مێهر”، بێ واتاترین و خراپترین گەڵاڵە لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی دا بووە بەڵام من ڕایدەگەیێنم کە خراپتر لەو، “بەرجام”ـە و لە ڕوانگەی ئێمەوە، بەرجام یەکێک لە ڕۆژڕەشتر هێنەرترین، پەستترین و خۆبەدەستەوەانەترین، گەڵاڵەی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ئەو 37 ساڵەدا بووە”.

قاسمی هەروەها گوتووشیەتی: “هەر لە سەرەتاوە لە بەرجامدا پێشنیارەکانی ڕێبەر، بەرچاو نەگیرا و دەستکەوتەکانیشی بریتی بوون لە بوون بە چیمەنتۆ و تێداچوونی دەستکەوتە ناوکیەکان، کرانەوەی ڕێگای هاتنە ناوی دوژمن و سیخوڕەکان بوو، هەروەک ئێستاش حەوتوو نیە گرووپێکی بچووکی تیرۆریستی یان سیخوڕ لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات دەستبەسەر نەکرێن”.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای ئەوەی کە خامنەیی باسی لە “بێ بەڵێنی”ـی ئەمریکا و ڕۆژئاوا کردووە، بەشێکی بەرچاو لە تووندئاژۆکانی ڕژیم بە دژی ئەو ڕێککەوتننامەیە لێدوانیان داوە.

ئەو لێدوانانە لە حاڵێکدان کە لە ماوەی ڕابردوودا، ڕۆیتێرز ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئەمریکا و وڵاتانی تر، لە بەرجام دا ڕێگای دەورلێدانەوەی زۆرێک لە کۆسپەکانیان بۆ ئێران هێشتۆتەوە و چاولێپۆشییان پێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسویس/ لەسێدارەدانی چالاکانی کورد و هەڵاواردن لە ئێرانی ئیسلامیدا مەحکووم کرا+وێنە
بابەتی دواترسیاسەتە نەژادپەرەستی و دژ بە یەکگرتووییەکان لە پارێزگای ورمێ لە پەرەسەندان دایە/لێدوان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان