فەرماندەیەکی سپای ئێران: لە داهاتووشدا شەڕ و پێکدادانەکان بەردەام دەبن

0
569

ڕۆژی کورد: سەرەڕای ڕەتکردنەوەی هەبوونی هەرچەشنە هاوکاری و پشتیوانییەکی دەرەکی لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سوپای تیرۆریستیی پاسداران باس لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی ئەو دواییانە لە خاکی کوردستانی ئێران بە هاندەریی عەرەبستان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی کورد و بە پشتن بەستن بە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە زاری بەرپرسانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران لەلایەن هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانەوە، محەممەدتەقی ئوسانلوو، فەرماندەری قەرارگای حەمزەی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران لە لێدوانێکی نوێدا، چالاکییە چەکدارییەکانی حیزبی دێموکرات کە لەلایەن ئەو حیزبەوە وەکوو بەرگریی ڕەوا ناوی لێ دەبردرێت ــی جۆرێک دەستەمۆیی حیزبی دێموکرات لەلایەن ئامریکا و عەرەبستانەوە وەسف کرد.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە مستەفا هیجری، سکرتێری گشتی و حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەبوونی هەرچەشنە پێوەندییەک لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەو کات و ساتەدا و لەو پێوەندییەدا، ڕەت دەکەنەوە.

فەرماندەری قەرارگای حەمزەی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران هەروەها لەبارەی ئەگەری ڕوودانی تێکهەڵچوون لەداهاتوودا ڕایگەیاندووە کە بەدڵنیاییەوە لەداهاتووشدا تێکهەڵچوون دێتە ئاراوە و تاوەکوو خێڵی سعوودی هەبن، ئیسلام بێ دوژمن نابێت و ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە عەرەبستان گەورەترین پشتیوانی جوولەکەکانە.

لە حاڵێکدا کە بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لەلایەن ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کوردەوە، لەئاکامی چەندین تێکهەڵچوونی چەکداریدا کە بەهۆی هێرشی چەکدارانی سوپای تیرۆریستیی سوپای پاسداران بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات هاتە ئاراوە، زیاتر لە 80 چەکداری سوپای پاسداران کوژران و هەروەها زیاتر لە 140 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئوسانلوو هەڕەشە لە هیزە کوردییاکان دەکات و دەڵێ: ” تاوەکوو هێزەکانی ئەو حیزبە لەناوخۆی کوردستاندا بن دەدرێنە بەر هێرش و دەکوژرێن ” .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت