ئەرک و گرنگیی گوندنیشنانی کوردستانی خۆرهەڵات لە قۆناغی خەباتی چەکداری دا/وتووێژ لەگەڵ ئەلبوورز ڕوویین تەن

0
884

خوێنەری هێژا:

بابەتی بەردەستت، یەکێکی تر لە زنجیرە وتووێژەکانی گەورە ژووری ڕاوێژە لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی تلێگرامە کە لە ڕێکەوتی ٢٩ و ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٠١٦) لەگەڵ بەریز ئەلبوورز ڕوویین تەن، چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەوان  و بە پێشکەشکاری بەڕێز ئیمان مورادوەیسی، چالاکی سیاسی  لەسەر مژاری (ئەرک و گرنگیی گوندنیشنانی کوردستانی خۆرهەڵات لە قۆناغی خەباتی چەکداری دا) ئەنجام دراوە.

ڕاوێژ: پێش ئەوەی باس لەسەر ڕۆڵی دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان، پێویستە مەبەست و ئامانجی ڕاسانی نوێ ڕوون بکرێتەوە  گەر دەکرێت بە کورتی ئەو ڕوونکردنەوەیە شرۆڤە بکەن.

یەلبورز ڕوویین تەن
یەلبورز ڕوویین تەن

ڕوویین‌تەن: هەروەکو هەموو لایەک ئاگادارن شۆڕشی کورد لە ڕوژهەڵاتی کوردستان بە درێژای مێژوی خۆی بەرزی و نزمی تێکەوتووە، هەر جارێک بە ڕەهەندێکی جیا خەباتی خۆی پێش خستوە، بە مەبەستی وڵام دانەوی ویستی خەڵک و بۆ ئازادی ڕزگاری، حدکا بە پەیامێکی گشتکیر هەوڵی بە گوڕتر کردنی خەبات بە مەبەستی لێک گرێدانی خەباتی شاخ و شار لە ژێر ناوی ڕاسان، جارێکی تر مەشخەڵی خەباتی ڕووناک و ڕووناکترکردەوە کە مەبەست ئازادی و ڕزگاری کوردستانە بە پشتگیری شار لە خەباتی پیرۆزی پێشمەرگەیە.

ڕاوێژ: پاش زیاتر لە 20 ساڵ و لە نەورۆزی ئەمساڵدا پەیامی ڕاسان بڵاو بۆوە. ڕژیمی ئیسلامیی ئێران پاش هێرش بۆ سەر پێشمەرگە و وێکەوتنی زەبرێکی کوشەندە، گوندێکی دایە بە بوردومان و بە ڕێژەیەکی بەرچاو وێرانی کرد ئامانجەکانی ڕژیم لەو هەوڵە چی دەتوانن بن؟!

ڕوویین‌تەن: بەر لە هەموو شتێک ئامانجی رێژیم ترساندنی خەڵکە، بە ماڵوێران کردن و سوتاندنی ماڵ و حاڵی خەڵک ڕێزیم پێ وایە کە بەم شێوەیە خەڵک لە هاندان  پشتیوانی کردنی شوڕش دەوەستن ئەوەش یەکێک لە ڕێگاکانی دیکتاتورەکانە بو ئەوەی درز بخاتە نێوان گەل و شۆڕشگێران کە مێژوو هەر شایەدی بۆ سەکەوتنی شۆڕشگێڕەکان دەدات. ڕژیم دەیهەوێ بڵێت کە شوڕشگێڕان دەبنە هۆی ماڵ وێرانیی خەڵک، غافڵ لەوەی خەڵک هۆکاری ماڵ وێرانی بە پێشمەرگە و ئازادی خوازان نازانن، بەڵکو هەمیشە دیکتاتۆر بە هۆکاری سەرەکیی ماڵ وێرانی دەزانێ.

ڕاوێژ: بارودۆخی ئابووری ـ کۆمەڵایەتیی ناوچە سنوورییەکان لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ شارەکان جیاوازیی تایبەتیان هەیە، بە بڕوای ئێوە ئەو جیاوازیانە چیە و چ کاریگەریەکی لەسەر کردەوە (کنش)ی سیاسیی دانیشتوانی هەیە؟

ئیمان مرادوەریسی
ئیمان مرادوەریسی

ڕوویین تەن:  کۆماری ئیسلامی هیچ کاتیک لە هەوڵی باشتر کردنی ئابووری کوردستان و گوندەکان نەبووە بەلکۆ هەوڵی کۆنترل کردنی خەڵکی داوە تا ئەوەی ڕێگە لە هەر  جۆرە هەستانەوەیەک بگرێت، هەر  بۆیەش   بەردەوام بەدوای ئەوەدا بووە تا ڕێگەکانی پیشگری لە خەڵک بدۆزیتەوە، یەکێک لە ڕێگاکان گوشاری  ئابووریە.

ڕاوێژ: بەچەند هۆکاری جۆراوجۆر، حیزبە ڕۆژەهەڵاتییەکان شێوازی خەباتی خۆیان گۆڕی و لە ماوەی پتر لە بیست ساڵ خەباتی چەکداری وەکوو سەردەمانی پێشوو نەبوو، ئەم بابەتە لەسەر ڕۆژهەڵات بە گشتی و گوندە سنوورییەکان بەتایبەت، چ کاریگەرییەکی لە باری هەستی شۆڕشگێڕییەوە هەبووە؟

ڕوویین تەن: هاوڕێیان وا باشە بەر لە وڵام دانەوەی ئەو پرسیارە شتێک شی بکەمەوە. حیزبی دێمۆکرات و حیزبەکانی تریش خەباتیان هەر بەردەوام بووە، بەشێک لەو خەباتە زیندوو ڕاگرتنی تەشکیلاتی حیزبە کە ئێستا هاوکارییەکی گەورە دەکات. بەڵام بێ گۆمان ناو و دەنگی پێشمەرگە لە ناو خەڵکی کوردستان خاوەن پێگەیەکی تایبەتە کە حزوری هەبێ دەتوانێ هەستی شۆڕشگێری بەرز بکات. هاورێیان بە هۆی پیرۆزیی ناوو دەنگی پێشمەرگە بەتایبەتی حدکا خۆشەویستیەکی تایبەتی هەیه خۆم بە هەزاران جار شایەدی  ئەو ڕیزە بووم. هەر بۆیەش هەبوون و شۆڕشی پێشمەرگە هاوکێشەکان بە لای کورددا قورس دەکات.

ڕاوێژ: بۆنموونە ئەو بارودۆخەی ئێستا و ڕاسانه وه که لهلایه ن حیزبی دێموکراتەوه کراوه و له گوندێکی سنووری دا بینیمان لەو جێیەی تێکهەڵچوونەکه هاته پێش، ڕژیم بێ لەبەرچاو گرتنی خەڵک ویستی که ئەو جێیه خاپوور کا بۆ بەرژەوەندی خۆی..  تا چەند کاریگەری لەسەر خەڵک دەبێ  ئەو کاریگەرییه چۆن دێته بەرچاو؟

ڕوویین تەن: من  پێم وایە  ئەوە هێزو گوڕ و تینی شۆڕشە دوو ئەوەندە زیاد دەکات چونکە بەرەنگاری مەزڵووم لە بەرامبەر زاڵم دا بە زوڵمی زاڵم زیاد دەبێ و کەم نابێ، هەر بۆیەش ئەو بیرۆکەیە لای خەڵک درووست دەبێ کە دەبێ زووتر لە دەستی زاڵم ڕزگارمان بێ هەر بۆیەش پشتیوانی زیـاتری شۆڕش دەکەن کە  پێویستێشە.

ڕاوێژ: بە بڕوای زۆربەی لێکۆڵەرانی سیاسی، سیستەمی حکوومەتیی ئێران بەشێوەیەکی یەکسان پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و داراییەکانی وڵات لە پارێزگاکان دابەش ناکات و پارێزگا کوردنشینەکان بەشێوەیەکی سیستماتیک لە پڕۆسەی گەشەپێدان (توسعە) بێبەش کراون، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە بەبڕوای ئێوە پێکهاتەی سیاسی ـ مەدەنیی گوندە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات چۆنە؟

ڕوویین تەن: بۆ هەر حکومەتێک ئەولەویەتی کارکردن هەیه، لە حکومەتە دێمۆکراتەکان ئەولەیەتی کار، خزمەتگوزاری و گەشە پێدانە بەڵام لە حکومەتە دیکتاتۆرەکان ئەولەویەتی کار کردن داپڵۆسینی خەڵکە،  هەر بۆیەش تا ئەو شوێنەی کە پێیان  بکرێ کار بۆ  گەشە پێدان  ناکەن. لە ئێران دا بە گشتی  و لە گۆندەکان بە تایبەتی   پێکهاتەی مەدەنی  ناتوانێ بە شێوەی پێویست کاریگەر بێت چونکە ڕادەی دڕندەیی کۆماری ئیسلامی بە ڕادەیەکە کە تەنیا  بە پشتیوانی شۆڕش دەتوانێ کاریگەر بێت و ڕێیەکی تری نیە.

ڕاوێژ: لە ئێستادا بۆچی ئەوەندە باسی خەباتی مەدەنی لەلایەن ڕێفۆرمیستەکان و لایەنێکەوە زەق دەکردرێتەوە؟

ڕوویین‌تەن: هەر لایەنەو ئامانجی خۆی هەیە هەندێک لایەن وەک سناریۆیەکی دوژمنی کورد باس لەو جۆرە خەباتە دەکات تا ئەوەی بڵێت ئەوە کوردە شەڕخوازە ئەگینا دەرەتان بۆ خەباتی مەدەنی هەیە یان ئەوەی هەندێک لایەن دەیهەوێ بەم شێوەیە خۆی لە میدیا دا بەناوبانگ بکات و ئەو خاڵەی سیاسەت واتە درووست کردنی ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی بڵێت من هەم بەڵام لە هەر حاڵەتێک دا دەبێ بڵێم ئەوەی باس لە خەباتی مەدەنی وەک تەنیا ڕێگەی خەبات کە بتوانێ کورد بە مافەکانی بگەیێنێت یان یاساو ڕێسای حکومەتی دیکتاتۆریی ئێران نازانێ یان ئەوەی نایهەوێ بزانێ بۆ بەرژەوەندی خۆی، چونکو لە ژێر سایەی حکومەتی ئیسلامی ئێراندا هیچ خەباتێکی مەدەنی ناتوانێ وڵامدەرەوەی خواست ویستی کوردەکان بێ ئەویش بە دوو هۆ: یەکەمیان ڕاستی دیکتاتوری ئێران دژی خەباتی مەدەنیە، دووهەم ئەگەر ئەو دەرەتانە هەبا حدکا وەکو مەدەنیترین ڕێکخراوی سیاسیی ئێران و ڕۆژهەڵات و ڕێکخراوەکانی تریش، پەنایان بۆ چەک نەدەبرد بۆ ئازادی کوردستان.

ڕاوێژ: یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕاسانی نوێ، گرێدانەوەی خەباتی شاخ و شارە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە میکانیزمی ئەم گرێدانەوەیە چییە و  پێگەی خەڵکی دانیشتووی گوندە سنوورییەکان لەم مکانیزمە کامەیە؟

ڕوویین‌تەن: ئەو پەیامە نێوەڕۆکێکی قوڵ و لە هەمان کات پێویست بۆ شۆڕشی ئێستای پێیە، مەبەسەت لە گرێدانی خەباتی شاخ و شار بەو مانایە کە کاتی ئەوە هاتووە شار بە گشتی پشتیوانی لە پەیامی پێشمەرگە بکات، چونکو ئامانجی پێشمەرگە یان شاخ دابین کردنی ژینگەیەکی مرۆڤدوستانەو پێشکەوتوو و دێموکراتیکە بۆ شار، لە وەها حاڵەتێکدا دەبێ شار پشتگیری لە شاخ بکات لە هەمان کاتیش دا شاخیش پشتوانی لە شار بکات بۆ ئەوەی بتوانێ داوای مافی خۆی بکات لە کۆتایش دا یەک بگرن بۆ درووست کردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووی دێموکرات و ئازاد و سەردەمیانە.

پێگەی گوندنشینەکان هەمیشە بایەخی تایبەتی بۆ پێشمەرگەکان هەیە چونکو ئەگەر تیمێکی پێشمەرگە بچێتە قوڵایی خاکی کوردستان و چالاکی بکات و لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی  دیدار بکات ئەوە بە هۆی پشتگیری خەڵکی کوردستان بە گشتی و بەتایبەتی گوندنشینەکانە بەڵام خاڵێکی تریش هەیە دەبێ لە بەرچاوی بگرین، کاتێ باس لە گوند دەکەین نەک گوندی ۳۰ ساڵ پێش ئێستا لە وانەیە لە ڕووی هەندێ تایبەتمەندیی جوگرافیەوە نەگوڕابێ بەڵام لە ڕووی دیکەوە گوڕانکاری تێکەوتوو،ە زور جار لە ڕووی هەبوونی ئمکاناتەکان لەگەڵ شارا بەراوررد دەکرێت کە ئەوەش لێک گرێدانی خەباتی شاخ و شار ئاسان تر دەکات.

ڕاوێژ: لەپاش دەستپێکی سەردەمی مۆدێڕن، وردە وردە دانیشتوانی گوندەکان بەرەو شارە گەورەکان کۆچ دەکەن، بە هۆکاری جۆراوجۆر وەکوو نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردە، ئابووری و ئەم ڕەوتی کۆچکردنە و چۆل بوونی گوندە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات چ کاریگەرییەکی لەسەر بزووتنەوەی سیاسی ـ مەدەنیی خەڵکی ڕۆژهەڵات بووە؟

ڕوویین‌تەن: سەرەتا بڵێم ئەوەش سیاسەتی هەڵەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕژیمە، دووهەم چۆل کردنی گوند و شڵوغ کردنی شارەکان  لەوانەیە لە هەندێ ڕوو وەک گەیشتن بە ئیمکاناتی پەروەردە و تەندروستی ئاسان تر بێت بەڵام ئەگەر ئەو کۆچەش ئەنجامی هەڵەی سیاسی بێت و هەندێ جار بە ئەنقەست کرابێ دەبێتە هۆی درووست بونی گەلێک تەنگژەی تر وەک بێکاری و توش بوون بە مادە بێ هۆشکەرەکان کە ئەمەش پلانێکی دوژمنە تا گوشاری ئابووری درووست بکات تا نان لە سیاسەت گرنگتر بکات و ئەمەش لە دیدی ڕژیمەوە وەک پێش گرتنە لە خەباتی مەدەنی ڕۆژهەڵات دەزانێ بەڵام لە درێژ ماوەدا هەر ئەو توێژە لە هەموو توێژەک زیاتر هەست بە نابەرابەری دەکات و بیری بەرەنگاری لای دروست دەبێت.

ڕاوێژ: کاریگەری ئەو کورس زمان و فێرکاری کوردی یا ریکخراوە مەدنیەکان و چالاکیەکان لە پێگەیاندی لاوان چیە؟

بێ گومان هەر چالاکیەکی مەدەنی کە ئامانجی گەیاندنی زانیاری و فێر کردنی درووست بێت دەبێتە هۆی پێش خستنی و پێگەیاندنی کومەڵگا بەڵام بەداخەوە زۆر جار ئەو هەوڵانەی چالاکانی بواری مەدەنی قوربانی دانێکی زۆری وێکەوتووە کە نمونەی کەبوودوەند یەکێک لەوانە بە هۆی ئەو چالاکیانەوە باشترین ساڵەکانی تەمەنی لەزیندان بردە سەر.

ڕاوێژ: حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات بە مەبەستی درێژەدان بە چالاکییەکانیان لە ناوخۆ و هاتنەوەیان بۆ نێوخەڵکی ڕۆژهەڵات، بەردەوام پێویستیان بە هاوکاری و ئاریکاریی دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان هەیە،  پرسیار ئەوەیە کە دانیشتوانی ئەم گوندانە چۆن دەتوانن ئەو هاوکارییە بکەن و یارمەتیدەری حیزبە سیاسییەکان بن، لەکاتێکدا دۆخێکی ئەمنییەتی لە سنوورەکان دەبینین؟

ڕوویین‌تەن: دۆخی ئەمنیەتی بە درێژی مێژوی داگیرکاری لە کورستان هەر هەبوەو ئازادیخوازان رێگەی خویان هەر دۆزیتەوە هەر چەند سەخت و قوربانی دان زیاتر دەبێ بەڵام بە حوکمی ڕەوایی کاری سیاسی حیزبە سیاسەکان و ئامانجەکەنیا و پشتگیری کۆمەڵانی خەڵک لە داوا ڕەوایانە دەتوانێ زەفەر بەسەر ئەو دۆخە ئەمنیەتەش بهێنێ لێرە دایە شاریش بە پێی توانا پشتگیری لە داخوازەکان بکات تە ئەو لێک گرێدانەی ڕاسان بە ئەنجام بگات و خەبات لە ئاسوی سەرکەوتن نزیکتر بێت.

ڕاوێژ: هەر حیزبێک بەپێی شێوازی چالاکیی خۆی، لە چوارچێوەیەکی جوگرافیی تایبەتدا، لایەنگر و ئەندامی هەیە، بەبڕوای ئێوە هاوکاریی حیزبەکان لەگەڵ یەکتر تا چ ڕادەیەک دەتوانێت لەسەر خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بەنیسبەت هاوکاریان بۆ حیزبەکان کاریگەر بێت؟

ڕوویین‌تەن: هاوکاری و هەماهەنگی و یەک دەنگیی کورد هەمیشە پۆزتیڤە و کاریگەری ئەرێنی لە سەر کێشەی کورد دەبێت ئەگەر یەکێک لە مەبەستە گرنگەکانی  زانستی مێژوو دەرس وەرگرتن بۆ داڕشتنی پلان بۆ داهاتوو بێت پێم وایە ڕوانین لە مێژوی کورد لەو بوارەدا دەبێ هانمان بدات بۆ ئەوەی زیاتر هاوکاری یەکتر بین بەڵام زیاتر لەوەش پەرەپێدانی کاری  ڕێخستن و تەشکیلاتی لە لایەن حیزبەکانیشەوە دەبێتە هۆی ئەگەری زۆرتری هاوکاری ناوچە سنوریەکان بۆ شۆڕش.

ڕاوێژ:هەروەک ئاگادارن لە ڕۆژهەڵاتدا هەندێک لایەنی سیاسیی نێو چوارچێوەی یاسای ئێران وەکوو ڕیفورمخوازان، بەرەی یەکگرتووی میللی و … بوونیان هەیە، و بەجۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵ خەباتی چەکداری هاوڕا نین و هەوڵ ئەدەن خەڵک بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن. لەو لایشەوە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بەو قەناعەتە گەیشتوون کە کێشەی کورد لە چوارچێوەی یاسای ئێراندا دەستەبەر نابێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئەم دووفاقییە و چەند بەرەکییە چ کاریگەرییەکی لەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵات و یارمەتیدانیان بۆ خەباتی چەکداری دەبێت؟

ڕوویین‌تەن: هاوڕێیان سەیری ئاکامی ڕێفورم خوازان بکەن لە ۱۵ یا ۲۰ ساڵی رابردوو هەمیشە بە کومەڵێک درووشم دێنە مەیدان بەر لە هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردنیش کپ دەبن ئەگەر لە بیرتان بێت خاتەمی بە بیست و چەند ملیون دەنگ و ئەو هەموو پشتیوانیە تەنانەت نەیتوانی یەک یاسا سەبارەت بە زیاد کردنی دەسهەڵاتی سەرۆک کۆمار سەرکەوتوو بێت ئەمڕو جەلال جەلیلزادە داوای خەباتی ڕیفورمخوازانی دەکرد لە حاڵێک دا ڕێگەی بەخۆی نەدراوە تا ببێتە بەربژێر داوای پشتیوانی کردن لەو ڕەوتانە ئیدامە پێدانە بە سیستمی دیکتاتوری ڕێژمی ئێران کە ئەمەش بەدژی بەرژەوەندی نەتەوەی کورد و هەموو ئازادیخوازانە بگرە تەنانەت پشتیوانی ماڵوێرانی هەموو ناوچە وەکو ئێراق و سوریە و پارچەکانی تری کوردستانە هەر بۆیەش من پێم وایە خەڵک بە بەو بەرچاو ڕونیە دەبێ ئیتر ئەو سناریویانە یا فریوی ئەو رەوتانە نەخۆن و پشتگیری لە خەباتی پێشمەرگە بکەن تا ئازادی کۆتایی دروس بێتە دی بێ گومان ئەوانەش کۆسپن لە سەر رێگای شوڕش بەڵام لە بەرامبەر هێزی گەل دا ناتواننن پشتگیری گەل بو ئیدامەی سیستمی دیکتاتۆری وەک پێشتر بەدەست بێنن لێرەدا دەمهەوێ وەک تاکێکی کورد سوپاسێکی لە سیاسەتی دروستی حدکا لە کاتی بایکۆتی ڕیفراندۆمی یەکەمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای شۆڕشی گەلان بگرە تاهەڵبژاردنی ئەم دواییە بکەم کە هەمیشە پێشبینیەکانی دروست دەرچووە ئەو ڕەوتانەی باش ناسیوە پێناسەی کردوەو خەڵکی خۆی ئاگادار کردوتەوە.

ڕاوێژ: دوابەدوای پەیامی ڕاسان لە لایەن حدکاوە، لە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت خەڵکی گوندەکانەوە پێشوازی گەرمیان کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات دەربڕیوە.  بەبڕوای ئێوە خەڵکی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان بەچ شێوازێک دەتوانن زۆرترین یارمەتیی حیزبە سیاسییەکان و هێزی پێشمەرگە بدەن؟

ڕوویین‌تەن: هاوڕێیان داوای ڕەوای پەیامی شوڕش  پشتگیری خەڵک لە شۆڕش دەبێتە هۆی سەرکەوتنی شۆڕش هەر بۆیەش هەر پێشگیریەک لە پێدانی نانێک بگرە تا وەڕێخستنی هەستانەوەیەکی سەرتاسەری کوردستان دەتوانن هاوکاری شۆڕش بن ئێمە باش ئاگاداری ئەو دڕەندەیی کۆماری ئیسلامین بۆیە زور جار بەرەو ڕوی  زور سەختی دەبنەوە بەڵام دیسانیش من پێم وایە بە پشتگیری ئەوان ئەو راسانە دەتوانێ بە ئامانج بگات باشترین شێوازیش دەتوانێ ئەو شێوازە بێت کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشنیار و داوا دەکات چونکوو ئەوان هەم لە نزیکەوە ئاگادارن هەم ئەوەندە بە پەروشی خەڵکی خومانن کە بەردەوام بە دوای شێوازێک دەگەڕێن بو ئەوەی کەمترین زیانی هەبێت بۆیە گوێ دان بە پەیام و بریاری پێشمەرکە شێوازی یارمەتی دان دیاری دەکا

هەروەها لێرە دا داوا لەو تاکانەی کومەڵگا کە نانی خیانەت دەخون و پشتگیری لە سیاسەتی ڕێژیم و بگرە هەندێ جاریش دەبنە ئامرازی دەسهەڵات بۆ زەربە دان لە کورد دەکەم بە پیر پەیامی سکرتێری گشتی حدکا بچن بۆئەوەی ئەوانیش خزمەت بە نەتەوەکەیان بکەن لانیکەم نەبن بە دڕک.

ڕاوێژ: به ڕای ئێوه بەو شێوه یه که باس له چۆنیه تی  بارو دۆخی خه باتی شاخ و شار له ئێستا و ئاماژه یک به رابردوش کرا، ئه و ڕۆله ده ئێستا دا به  هه بوون و ده ده ست دا بوونی ئیمکاناتیکی که له ژیانی ئێستا دا ده بندری و هه ر وه ها پێشکه وتنی زانیاریکانی خه ڵک له هه ر بواریک دا،تا چه ند ده گه ل سالانی پێشوی خه بات جیاوازی هێناوه ته پێش، ده توانین بلێین  به نیسبه ت پێشو باشتر و قایم تره یا خێر به هۆی  سیستمیکی که حکومه ت بؤ خه ێکی دیاری کردوه تا له هه ر بواریک سه ر گه رم و دور له راستیکان بکات و بارو دۆخی ژیان لیره ساردتره؟

ڕوویین‌تەن: بێگومان سیاسەت و یا هەر بوارێکی تریش ئەبێ بە گوێرەی سەردەمی خوی بەرەو پێش بڕوات و بە جێ نەمێنێ ئەو ئیمکاناتە هەندێ جار نگاتیڤە و هاوکاری هێزی ڕێژیم دەکات تا زیاتر کەڵک وەرگرێ بە تایـبەتی کە ئەو هەموو سەرەوەتی وڵات لە پێناو مانەوەی دەسهەڵاتی خۆی دا خەرج دەکا بەڵام لە هەمان کاتیش دا پۆزەتیڤە هێزەکان دەتوانن لەو ئیمکاناتە کەڵک وەرگرن مەسەلەن هەر ئەو چاوپێکەوتنەی ئێمە لێرە ئەگەر ساڵانی ٦۰ کانی هیجری با دەباچوباین لە گوندێگ مژکەوتێک ۱۰ یا ۲۰ دەقە قسەمان کردبا هەر بۆیەش خۆ گونجاندن دەگەڵ ئیمکانات دەتوانێ هاوکاری هێزی پێشمەرگەش بکات و لە هەمان کاتیش دا لەوانەیە ببێتە ئامرازێک بۆ هێزەکانی ڕێژیم و دژە گەلی کۆماری ئیسلامی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت