نوێنەرانی ئێران و شەش زل هێزەکەی جیهان ئەمڕۆ لە ئوتریش کۆ دەبنەوە

0
843

ئەمڕۆ هەینی، ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، عەبباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سێهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام، لە ڤیەن، بەشدارە، لەگەڵ هێلگا شمید، جێگری هاوئاهەنگیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا کۆبۆوە.

ئەو کۆبوونەوەی نێوان عڕاقچی و شمید، بەر لە دانیشتنی نوێنەرانی ئیران و شەش زل هێزەکەی جیهان ئەنجام دراوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕ هەینی، ٣ی بانەمەڕ، بڕیارە نوێنەرانی ئێران و شەش زل هێزی جیهان لە هۆتێل کوبورگ لە شاری ڤیەن ـی پێتەختی ئوتریش (نەمسا)، سێهەمین دانیشتنی  کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام، بەڕێوە ببەن کە لەناویدا باس لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی رێککەوتنی ناوکی لە نێوان ئێران و ٥+١ دەخرێتە بەر باس.

هاوکات ئەمڕۆ، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە نیۆیۆرک ـی ئەمریکایە، بۆ جاری دووهەم لەم حەوتوویەدا لەگەڵ جان کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، چاوپێکەوتن دەکات.

چاو پێکەوتنی یەکەم لە نیوان زەریف و کێری، ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەچوکە تێیدا باس لە بەڕێوەچوونی بەرجام کرا و دواتر جان کێری ڕایگەیاند کە هەندێک پێشکەوتن لەو پرۆسەیەدا دەبیندرێ.

لە هەمان کاتدا ئەمڕۆ جەواد زەریف رایگەیاند کە ئەوان حوکمی دادگای باڵای ئەمریکایان بۆ بلۆکە کردنی داراییەکانی ئێران و تەرخان کردنی ئەو داراییە بۆ قەرەبووی قوربانیانی تیرۆر، بە فەرمی ناناسن و قەبووڵی ناکەن.

بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن، ئەمریکا پێشی بە سەرلەنوێ دەست پێکردنەوەی بانکە بیانییەکان لەگەڵ ئێران گرتووە، بەرپرسانی ئەمریکایی ئەوە بە ڕاست نازانن و ڕەتی دەکەنەوە.

شایانی ئاماژەیە کە دیوانی باڵای ئامریکا پشتڕاستی کردۆتەوە کە دادگاکانی ئەمریکا دەتوانن لە پێڕاگەیشتن و بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکارییەکانی تاوانە تیرۆریستییەکان، لە دارایی دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران بۆ پێدانی تێهەڵێنانەوە و قەرەبوو، کەڵک وەربگرن

بە پێی ئەو هەواڵە، دیوانی باڵای ئەمریکا سکالانامەی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ڕەد کردۆتەوە و لەوەبەدوا بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوانەی کە ئەمریکا دەڵێ ئێران دەوری تێاندا هەبووە، نزیکەی ٢ میلیارد قەرەبوو وەردەگرن.

ئەو حوکمە پەیوەندی بە بنەماڵەی ٢٤١ تفەنگداری ئەمریکایی هەیە کە ساڵی ١٩٨٣ی زایینی لە تەقینەوەیەکدا لە بەیرووت کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.