ئێران لە لیستەی وڵاتانی یەکجار مەترسیداری جیهاندا مایەوە

0
699

ڕۆژی کورد: گرووپێکی ناونەتەوەیی (FATF)، واتا گرووپی هەڵوێستی ماڵی، بڕیاری دا ئێران لە لیستەی ڕەشی وڵاتە زۆر مەترسیدارەکانی جیهاندا بهێڵێتەوە

ئەو گرووپە کە چاوەدێری بەسەر دۆخی دراوشۆری لە سەرانسەری جیهاندا دەکات، بڕیاری دا ئێران لە ناو لیستەی ڕەشی وڵاتانی یەکجار مەترسیدای جیهاندا بهیڵێتەوە.

وێڕای ئەو بڕیارە، ئەو بنکەیە ڕایگەیاندووە، تا یەک ساڵی داهاتوو بەشێک لە قۆرغە هەییەکانی سەر ئێران بە هەڵواسراوی بهێڵێتەوە.

ئەو بنکەیە کە لە کوریای باشوورە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ٣٧ ئەندامی ئەو بنکەیە پێشوازی لە ڕێکەوتنی ئێران و هەروەها بەڵێندەرێتی ئێران بۆ پێڕاگەیشتن و چارەسەریی کێشە و گرفتە ماڵییەکان دەکەن بەڵام هەمدیسان ئێران لە لیستەی وڵاتانی یەکجار مەترسیدار لەمبارەوە دەمێنێتەوە.

ئەو بنکەیە ڕایگەیاندووە، ئەوان تا ١٢ مانگی تر بەشێک لە قۆرغەکانی سەر ئێران بە هەڵواسراوی ڕادەگرن تا ئەوەی کە ڕادەی ئاڵوگۆڕەکانی ئێران لە بواری ماڵی و پووڵیەوە ببین، ئەگەر ئێران لەو ماوەیەدا نەتوانێ لە مەڕ دراوشۆری و پشتیوانی لە ترۆریسم بەپێی بەڵێنیەکانی خۆی هەنگاو بنێت و چارەسەریان نەکات ئەوا هەڵوێستی تووند بە دژی ئێران دەگرنە بەر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت