ئێران و بویئینگی ئەمریکا خەریکی موزاکەرە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباس بەئێرانن

0
606

سەرپەرەستی بەڕێوەبەریی کۆمپانیای ئیران ئایر، فەرهاد پەروەرش، وێڕای ئاماژەدان بە لە ئارادابوونی موزاکەرە لە نێوان ئێران و کۆمپانیای فڕۆکەسازی ئەمریکایی بوئینگ، بۆ کڕینی ١٠٠ فڕۆکەی نەفەربەر، باسی لە کێشەکانی پەیوەندیدار بەو باتەوە کردو گوتی پێویستە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن و هەروەها کوتیشی لە ئێستادا ئێران پێویستی بە کڕینی ٣٠٠ فڕۆکەی نەفەر بەر هەیە.

سەرپەرەستی بەڕێوەبەریی کۆمپانیای ئیران ئایر لە لیدوانێکدا بۆ ڕۆیتیرز گوتی: “هەنووکە وت و وێژ و دان و ستانەکان لە ئارادان، هیوادارم لە داهاتوودا لەو پەیوەندییەدا بە رێککەوتن بگەین.

فەرهاد پەروەرش هەروەها گوتوویەتی: “لەمەڕ چەندی و جۆریی فڕۆکەکان لە داهاتوودا قسە دەکەین بەڵام لە یەکەم هەنگاودا دەبی ڕێک بکەوین، بەڵام چون هەندێک لە باسەکان پەیوەستن بە پرسی ناوکیەوە پیویستە لە چوارچێوەی بەرجام دا جێ بە جێ و چارەسەر بکرێن”.

شایانی باسە کە پێشتر ڕژیمی ئێران ڕێککەوتننامەیەکەی بۆ کڕینی ١١٨ فڕۆکە لە کۆمپانیای ئایرباس بە نرخی ٢٧ میلیارد تمەن، واژۆ کردبوو بەڵام بە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە پارچەکانی ناو رێککەوتننامەکە بەرهەمی ئەمریکان پێویستی بە دەرچوونی مۆڵەت لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە هەبوو و هەر بۆیەش لە ئێستادا ڕەوتی دانیشتنەکان بە هێوری دەچنە پێش.

هەندێک لە چاوکانییەکانی پیشەسازیی هەوایی بە ڕۆیتێرزیان گوتووە کە ئەگەری زۆرە بە زوویی ئێران و بوئینگ بۆ کڕین و فرۆشتنی ١٠٠ فڕۆکەی نەفەرهەڵگر، ڕێکبکەون.

فاخر داغستانی، وتەبێژی کۆمپانیای فڕۆکەسازیی بوئینگ بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین دەڵێ: “ئێمە بە پێی شێوەنامەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەرکردنی مۆڵەت لەمبارەوە هەنگاو دەنێین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.