ئەنجومەنی ئەدەبی، فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نۆژین”، کۆڕیادی شێرکۆ بێکەسی بەڕێوە برد

0
1717

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری کامیاران، ڕۆژی پێنج شەممە 14ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە شاری کامیاران، لە سێهەمین ساڵیادی شاعیر کورد، شێرکۆ بێکەس ـدا، کۆڕیادێکی بەڕێوە برد.

لەو کۆڕیادەدا د. مەسعوود بیننەدە، ڕەزا عەلی پوور و موحەممەد موەفەقی، سێ سیمای ناسراوی بواری ئەدەب و ڕەخنەگریی ئەدەبی کوردی لە کوردستانی خۆرهەڵات، وتاریان پێشکەش کرد و باسیان لە لایەنە جیاجیاکانی کاریگەریی و بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەسی شاعیر کرد.

ئەو کۆڕیادەدا بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە شاعیران، نووسەران و لایەنگرانی ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو.

شێرکۆ بێکەس (١٩٤٠-٢٠١٣) کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد “خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت. خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆکوە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند؛ لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت