ئەمریکاڕایگەیاند، ڕێگری لە فرۆشی فڕۆکەی شەڕکەری رووسی بە ئێران دەکات

0
615

رۆژی کورد: ویلایەتە ئەمریکا یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارە لە ڕێگەی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە طێگری لە فرۆشتنی فڕۆکەی شەرکەری سیخۆی ڕووسی بە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنێکدا لەژێر ناوی “کردەوەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ججێبەجێ کردنی بەرجام” فرۆشتنی فڕۆکەی سیخۆی ٣٠ رووسیای بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەڵەمدا.

“تام شانون” رایگەیاندووە: دەوڵەتی ئۆباما یاسای گەمارۆکانی سەر ئێران کە بە شێوەی یەکلایەنە لەلایەن ئەمریکاوە بەدژی ئێران بەڕیوە دەچێت، درێژ دەکاتەوە.

ئەو لێپرسراوە ئەمریکاییە گوتووشیەتی: سیاستەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بەپێچەوانەی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

شانون ئاماژەی بە پشتیوانیی رژیمی ئێران لە رێکخراوی حیزبوڵلای لوبنان و یارمەتی گەیاندن بە رژیمی ئەسەد کردووە و ئەو کردەوانەی بە پێچەوانەی برژەوەندییەەکانی ئەمریکا لە قەڵەم داوە و بە هەرەشەیەکی بنەڕەتی بەدژی خەڵکی ئەو ناوچەیەی وەسفی کردوون.

گوتووشیەتی: “لە ژێر رووناکایی بەرجامەوە، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کەوتۆتە بەر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی وردەوە کە لەرێگەی دانوستانەکانەوە توانیومانە بەدەستی بێنین”.

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەشی خستۆتە ڕوو: “حکوومەتی ئسلامی پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکا و بەو هۆیەوەیە کە بەرەوڕووی گەماری ئابووری و بازرگانیی بۆتەوە ئەو گەارۆیانەش بەردەوام دەبن”.

پشتیوانیی رژیمی ئێران لە تیرۆریزم، هەنووکە گەورەترین خاڵی جێگەی مشتومڕی نێوان ئەمریکا و حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانە. ئەمریکا سوپای پاسداران بە گەورەترین پشتیوانیی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا لەقەڵەم ئەدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.