ئەگەری لەسێدارادرانی چەند زیندانیی مەزهەبیی سوننە لە ئارا دایە

0
682

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “کەمپەینی پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، گاردی تایبەتیی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج هەڵیکوتاوەتە سەر بەشیک لە زیندانیانی مەزهەبیی سوننە مەزهەبی مەحکووم بە سێدارە لەو زیندانە و دوای ئەوەی کە دەستبەندیان لە لاق و چاویان داوە، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

بەپێی هەواڵی کەمپەین، بە هۆی ئەوەی کە سەرجەم ئەو زیندانییە سوننە مەزهەبانە، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و حوکمەکانیشیان لە دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست کراوەتەوە، مەترسی ئەوە هەیە کە ئەو زیندانیانە بە مەبەستی لەسێدارەدران و جێبەجێ کرانی سزاکانیان، ڕاگواسترابن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو زیندان بە کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی گوتووە کە هەواخۆرییەکانی ئەو سالۆنە و بەندە پەیوەندیدارەکانی لە بەیانیی ئەمڕۆوە  و بە بیانووی “ئامادەباشی”ـی زیندان، نەکراونەتەوە.

 دەگوترێ ئەو هەڵکوتانە سەیروسەمەرە و بێ وێنە و نائاساییە بۆ سەر ئەو زیندانییانە ڕێک چەند ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی دان پێدانانی چەند کەسێک لەو زیندانیانە “لە قووڵایی تاریکیی”دا، هاتۆتە ئاراوە هەر ئەوەش وادەکات ئەگەری لە سێدارەدانی لانیەکەم بەشێک لەو کەسانە، زیاتر بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت