فەرماندەی هێزی زەریایی سپا: ئەگەر پێویست بێ گورزی گران لە عەرەبستان دەوەشێنین

0
615

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، عەلی فەدەوی، فەرماندەی هێزی زەریایی سپای تیرۆریستیی ڕژیم لە کۆبوونەوەی “سەرلەنوێ هزرینەوە لە چەمکەکانی شەڕگەلی داهاتوو”، گووتی: “عەرەبستان و وڵاتانی ئەندامی شۆڕای هاریکاری کەنداو دوژمنی سەرەکیی ئێران نین، ئەگەر پێویست بێ گورزی گران و قەرەبوونەکراو لە عەرەبستان دەوەشێنین:

فەدەوی گوتیشی: “سەرەکیترین دوژمن و نەیاری ئێران، ئەمریکایە.”

ئەو فەرماندەی سپای تیرۆریستیی ئێران لە درێژەدا گوتی: “هیچ کام لە وڵاتانی کەنداو یان شۆڕای هاوکاریی کەنداو، پارامیتری هەڕەشەبوون بۆ ئێرانیان تێدا نیە و خۆشیان ئەو ڕاستییە دەزانن”.

عەلی فەدەوی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک لایەن لە هەوڵی ئەوەدان جێگای دوژمنی سەرەکیی ئێران لە ئەمریکاوە بۆ سعوودیە بگۆڕن و گوتیشی: “جێگۆڕکێی ئەو دوو دوژمنە (عەرەبستان و ئەمریکا)، لە لایەن ئەمریکاوە گەڵاڵەی بۆ داڕێژراوە و ئەمریکا و ئیسراییل و سعوودیەکانیش بەدوای ئەو ئامانجەوەن بەڵام دوژمنی سەرەکیی ئێران، ئەمریکایە”.

فەدەوەی هەروەها گوتیشی: “هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ئیران لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە و ئەگەر هەڕەشەیەکی تریش بوونی هەبێ ئەوا لقی ئەو هەڕەشەیە، کەواتە سەرچاوەی هەڕەشە تەنیا ئەمریکاییەکانن”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت