ئەبوولەیلا شەهید بوو/ ژیاننامە

0
1066

ئەبوولەیلا بەرپرسی لەشکری “شەمسی شومال” بوو لە کوبانی ، ناوی خۆی فەیسەل عەبدی بەلال سەعدوون بوو، فەرماندەیەکی بەرزی “هیزەکانی سووریەی دێموکراتیک”.

ئەبوولەیلا ساڵی ١٩٨٤ لە شاری کوبانی لە دایک بوو و بە هۆی دەست کورتی و هەژاریی بنەماڵەکەی ، هەر لە منداڵییەوە خەریکی کار بوو، لە “مەنبەج” گەورە بوو و دواتر هەر لەوێش زەماوەندی کرد، بەرهەمی زەماوەندەکەیان، چوار کچ بوو کە ناوی یەکیان لەیلا یە.

لەگەڵ دەستپیکی شەڕی ناوخۆیی سووریە، پەیوەست بە ڕیزەکانی “هێزەکانی سووریەی دێموکراتی” بوو و لە حەلەب، لازقیە و عەین عیسا، چەندین فەرماندەیی بەڕێوە برد.

لەگەڵ پێشڕەویی داعش لە سووریە و کوردستانی ڕۆژئاوا، ئەبوولەیلا لە مەنبەج و تەرابلۆس، گرووپێکی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ داعش پێکهێنا

ساڵی ٢٠١٣، گرووپێک تری پێکهێنا بەناوی “گوردانی ئەحراری سووریە” کە ژێرشاخەی “جیبهەتوولئەکراد” بوو.

لە ماوەی شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ئەبوولەیلا ٥ جار بریندار بوو تا ئەوەی کە لە ئەنجامدا شەهید بوو.

ئەبوولەیلا لە نامەیەکدا بۆ لەیلای کچی ئاوا دەنووسێ: “لەیلای نازەنین، ئەرکی ئێمە پاراستنی تۆ و منداڵانی وەک تۆیە، بۆ ئەوەی کە سبەی ڕۆژ کە گەورە بوون هەمان ئەو قسانە نەکەنەوە کە ئێمە دەمانگوتن: باوکەکانمان چیان بۆ ئێمە کردووە؟ دڵم بۆت تەنگ بووە و تاسەی دیدارتم کردووە، کچی ژیوەڵەم، ئەوە بزانە چ بمێنم و چ بکوژرێم، تۆ هەتاهەتایە سەربەرز دەبی”

کوژرانی ئەبوولەیلا، دژکردەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، چەند کات ژمێر دوای کوژراونی، “بێرت مەک گورک”، نوێنەری تایبەتیی ئۆباما لە یەکگرتوویی ناونەتەوەیی شەڕ لەگەڵ داعش، لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی کرد.

ڕۆژی هەینی ٣ی ژووەن بەرانبەر بە ١٤ی جۆزەردان و لە کاتی خاوێن کردنەوەی مەنبەج لە داعش لە نزیک گووندی “ئەبووقەلقەل” و بە هۆی تیکە خۆمپارەوە بە تووندی لە لای سەرییەوە بریندار بوو، هیزەکانی ئەمریکا ڕایانگواست بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان بەرانبەر بە ٥ی ژووئەن، لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا و بە هۆی قووڵی ئەو برینانە، شەهید بوو.

ئەبوولەیلا و لەیلای کچی
ئەبوولەیلا و لەیلای کچی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت