دزین و تاڵان کردنی ئاسەوارەکانی کوردستان بەردەوامە

0
668

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، یه‌کێکی تر له‌ ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی گوندی نێی تاڵان کراوە.

زانیارییەکانی ڕۆژی کورد باس لە بەتڵان بردنی ئاسەواری میژوویی شه‌خسه‌ گۆزه‌ڵه‌ی نێ لە رێکەوتی 15ی خاکه‌لێوه‌ ١٣٩ی هەتاوی دا دەکات.

تا ئێستا تاڵانچی یان تاڵانچییەکان نەناسراون بەڵام بەڵگەکان لە کوردستانی خۆرهەڵات باس لە تاڵانی ئاسەوارەکانی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی خودی ڕژیم و بەتایبەت بنەماڵەی هاشمیی ڕەفسەنجانی دەکات.

 دزین و تاڵان کردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێران و کاربەدەستانی، کردەوەیەکی دژە مرۆڤی نوێ نییە، بە ساڵانە داروودەستە و بنەماڵەی عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی لە رێگای کەسانی بەرژەوەندیخواز و پارەپەرەستی کوردستان لە رێگەی جۆراوجۆرەوە خەریکی تاڵان کردنی سەرجەم ئاسەوار و شوێنەوارەکانی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکانی کوردستانن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان بە هۆی ئاوڕلێنەدانەوە و نوێژەن نەکردنەوە، لە ناو چوون یان بەرەو لە ناو چوون دەڕۆن.

هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورد بڵاو بۆوە، سێ شەممە و چوار شەممە ۱۸ و ۱۹ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، سپای پاسدارانی ڕژیم بە بیانووی گرتنی ڕێ و ڕەسم بۆ شەهیدان، گەمارۆی ئەو ناوچەیەیان داوە و ڕێگەی هاتووچوویان لە خەڵکی ناوچەکەیان قەدەغە و تەنانەت نەیانهێشتووە ماشینیش بەو شوێنەدا هاتووچوو بکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.