دووهەمین جاش لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لە شنۆ کەوتە بەر دەستڕێژ و بە سزای خیانەتەکانی گەیشت

0
3375

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ بەیانی جاشێکی تر لە شنۆ لە لایەن کەس یان کەسانێکی نادیارەوە کوژرا.

mstefa-dro

شوناسی ئەو جاشە، مستەفا وەیسی ناسراو بە مستەفا درۆ، ڕاگەیێندراوە.

نزیک کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی بەکاتی خۆرهەڵات، لە نزیک مزگەوتی بازاڕی شاری شنۆ، ئەو جاشە کەوتە بەر دەستڕێژ و بەپێی زانیارییەکان، گوللـەی وەسەری کەوتووە.

هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕایگەیاند ئەو جاشە بە هۆی بەرکەوتنی گوللـە لە سەری کوژراوە و بە سزای خیانەتەکانی بە نیشتمان و خاکی کوردستان گەیشتووە.

مستەفا وەیسی مۆرەیەکی ئیدارەی ئیتلاعات بوو کە دانیشتوی گەرەکی سەیداوێی شنۆ بووه‌.

ئەوە ٢ ـهەمین جاشە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە شنۆ دەکەوێتە بەر دەستڕێژ و دەکوژرێت.

هەروەک لە هەواڵەکانی دۆینێ دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاویی ناوەندی ڕۆژی کورد دا هاتبوو، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە شارەکی فەرهەنگیانی ئەو شارە، جاشێک کەوتۆتە بەر دەستڕێژی کەسانێکی نەناسراو و بە توندی بریندار بووە.

15086178_1850957015116519_1626225417_n

هەواڵنێری ناوەندی ڕٶژی کورد لە شنۆ ڕایگه‌یاند: “جاش غەفوور سەلاحی”، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگیانی شنۆ، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە”

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژی كورد لەو هێرشەدا هەروەها هاووڵاتییەکی بێ تاوانیش بە ناوی “ئاکۆ میهەن خا” بریندار بووە.

له‌و پێوه‌ندییه‌ دا هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاگەیێندراوێکدا، بەرپرسیارەتیی ئەو جاش کوژییەکان گرتۆتە ئەستۆ و به‌ شێویه‌كی فه‌رمی له‌ وێبلاگی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس بڵاویان كردۆته‌وه‌ ، له‌ به‌شێك له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس دا هاتووه‌ كه‌ :جاشی ناوزڕاو غەفوور سه‌لاحی،بەرپرسی دەستەی سیخوڕیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بووە و دوایین کردەوەی خۆفرۆشانەی بەشداریی بووەلە تاوانی “قەرەسەقەڵ” دا .
تاوانبار، بە هۆی کەوتنە بەر دسڕێژی هەڵۆکانەوە،بەتوندی بریندار بووە و لە لایەن ئاغا کانییەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ فڕێدراوە.

logo-hpk
هه‌روه‌ها هه‌ڵۆكانی زاگرۆس هه‌واڵی كوژرانی جاشێكی دیكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ :
“جاش مستەفا وەیسی ناوزڕاو بە مستەفا درۆ، بە تاوانی “کوێرکێشی بۆ دەزگا سیخوڕی و سەرکوتکەرەکانی پارێزەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، پێدۆزی و پەلکێشی و مڵومٶ بەشوێن پێی تێکۆشەرانی شار و پێشمەرگەکانی شاخ دا . هەروەتر تاوانبار بە هاوکاریی دوژمن لە تاوانی لە بیر نەکراوی ئاوایی “قەرەسەقەڵ دا سزا درا”

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ تێكۆشەرانی ئاڵای سوور كە خۆی نزیك کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەزانێ بەرپرسیاریه‌تیی خۆی له‌و هێرشانه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و لە پەیامێك كە لە لاپەڕەی فه‌یسبووكیی تێكۆشەرانی ئاڵای سوور بڵاو كراوەتەوە رایانگەیاندووە: ئەم بەكرێگیراوانە راستەوخۆ بەتەقەی تێكۆشەرانی ئاڵای سوور كوژراون ،
ئه‌وان له‌ هه‌واڵه‌كه‌یان كه‌ بۆ ڕۆژی كورد نێردراوه‌ ده‌ڵێن “مستەفا وەیسی ناسراو بە “مچە دڕوو” خەڵكی گوندی دڕووی سەر بە ناوچەی كێلەشینی شنۆ، غەفوور سەلاحی و فەتاح، كوڕی حاجی قادری مام سەلاح” لە شاری شنۆ به‌ ده‌ستی تێكۆشه‌رانی ئاڵای سوور كوژراون .

tekosherani-alay-sour

سه رچاوه یه کی نزیك له‌ تێكۆشەرانی ئاڵای سوور وێرای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ به‌ روژی کوردی راگه‌یاند كه‌ به‌ڵگه‌ی پێویست و جێگه‌ی متمانه‌مان له‌ به‌ر ده‌ست دایه‌ و له‌ به‌ر هۆكاری ئه‌منی و بۆ پارێزگاری له‌ گیانی بكه‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ خۆمان له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و هه‌واڵه‌كه‌ پاراستووه‌ ، به‌ڵام پاش دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی تێكۆشەرانی ئاڵای سوور شوێنه‌كه‌یان به‌ سڵامه‌تی به‌ جێهێشتووه‌ به‌ ڕه‌سمی ئه‌و چالاكیه‌مان وه‌ئه‌ستۆگرت .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت