شاعیر و مامۆستایەکی زانکۆی ئازادی مهاباد دەرکرا

0
646

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری  ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوچەی مەرگەوەر، دوکتور سابیر عەبدووڵاهی زاد، شاعیر و مامۆستای زانکۆی ئازادی مهاباد و خەڵکی شارەدێی دزا مرگەوەری سەر بە شاری ئورمیە، بە هۆی نەچوون بۆ سەرکار لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، لە کار دەرکرا.

دوکتور سابیر عەبدووڵاهی زاد، نزیک بە ٢ ساڵ بوو بە شێوەی گرێبەست لە زانکۆی ئازادی مهاباد وەک مامۆستا خەریکی وانەوتنەوە بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند، پێشتریش چەند جار کێشە بۆ ئەو مامۆستا کوردە لە زانکۆی ئازادی شاری مهاباد درووست کرابوو و بە هۆی هەبوونی بیری جیاواز چەند جارێک لە لایەن حەراسەتی زانکۆی ئازادی مهاباد، بانگهێشت کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو کە بوونی مامۆستایەکی کوردی بادینی زمان لە زانکۆی ئازادی مهاباد یەکێک لە مەترسیەکانی حەراسەتی ئەو زانکۆیەیە کە هەبوونی پەیوەندیی زیاتر لە نێوان کوردانی ورمێ و مهاباد بە کێشە لەسەر تەناهیی خۆیان دەزانن.

سابیر عەبدووڵاهی زاد کە هەڵگری بڕوانامەی دوکتورا لە بواری یاسای ناودەوڵەتییە، چالاکێکی مەدەنیی کوردی شاری ورمێ یە و تا ئێستا چەندین بابەتی لەسەر مافی خوێندن بە زمانی زگمانکی بڵاو کردۆتەوە و لە زۆریبەی فستیڤاڵ و چالاکیەی مەدەنییەکاندا بەشدار بووە و لە سەردەمی خوێندکاریشدا یەکیک لە هەڵسووڕاوانی خوێندکاری بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت