گێڕانەوەناسی، كتێبێكی نوێی “د.هاشم ئەحمەدزادە”ی نووسەر و ڕەخنەگرە، كە بریتییە لە وتار و دەق و ڕاڤە و ماوەکانی ڕابردوو بڵاوی کردووەتەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکاندایە.
ئەم كتێبەی نووسەر و توێژەر د.هاشم ئەحمەدزادە لێكۆڵینەوە و گێڕانەوەیە، باسكردن و شیكردنەوەی هەندێك بابەتی گرنگی ئەدەبی و فیكرییە بە دیدێكی نوێ. لەم كتێبەدا چەند بابەتێكی گرنگی تێدایە لەسەر ڕۆمان و زمان. پەروەردەو زمان. ڕۆمان و ڕوانگە و شێواز و سنوورەكانی لێكۆڵینەوە . هەر لەم كتێبەدا بایەخی ورد بە لایەنی خاڵبەندی و خاڵبەندیی كۆتایی ڕستە و خاڵی كۆتایی ڕستە و نیشانەی پرسیار دراوە. ئەم بەرهەمە لە دوتوێی ٣١٢ لاپەڕەدا ڕوناكی خستوەتە سەر هەندێك بابەت و پرسیاری گرنگ. هەر لەم كتێبەدا بە وردی باس لە واقیع و خەیاڵ لە دەستپێكی گوتاری گێڕانەوەی كوردیدا دەكات. ئەم وتارانە و چەندین وتاری تر لەم كتێبەدا. سەبارەت بە ڕۆمان و زاراوە و پەراوێز و نووسەرانی دی. گێڕانەوەناسی بۆ خوێنەرانی كوردیزمان كتێبێكی گرنگ و پڕ زانیارییە.