Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران عەلی ئەکبەر ویلایەتی: سازبوونی کوردستانی سەربەخۆ مەترسیەکی گەورەیە و بەواتای سازبوونی ئیسراییلی...

عەلی ئەکبەر ویلایەتی: سازبوونی کوردستانی سەربەخۆ مەترسیەکی گەورەیە و بەواتای سازبوونی ئیسراییلی دووهەمە

0
1005

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە کۆبوونەوەی سکرتێرەکانی پارێزگاکانی ئێران، ئاماژەی بە جووڵەی هێزی پێشمەرگە و بەهێز بوونی کوردەکان لە ناوچە داوە و گوتوویەتی: “ئەمریکاییەکان دەیانهەوێ کوردەکانی سووریە بەهێز بکەن و بە کوردەکانی باشووریانەوە بلکێنن و کوردستانێکی سەربەخۆ ساز بکەن کە ئەوە مەترسییەکی گەورەیە، ئەگەر کوردەکان سەربەخۆ بن، ئەوا ئیسراییلی دووهەم شکڵی گرتووە”.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی بە ئاماژە بە ساڵڕۆژی ڕێکەوتنی بەرجام گوتوشیەتی” :ئەمریکاییەکان بەڵێنییەکانی خۆیان لە بەرجامیان نەگەیاندۆتە جێ، گەماوەکان بە تەواوی هەڵنەگیراون و بەداخەوە بەشێک لە مەرجەکانی ڕێبەر لە بەرجام لەبەرچاو نەگیراون”.

ئەو ئەندامەی هەیئەتی چاوەدێری لەسەر بەرجام هەروەها گوتووشیەتی: “دەبوایە ئوباما بنووسێت کە گەمارۆکان هەڵبگیردرێن بەڵام بە پێچەوانەی بەڵێنییەکانیان، تا ئێستاش ئوباما ئەو کارەی نەکردووە، بەداخەوە لایەنی ڕۆژئاوایی هێشتاش گەمارۆکانی هەڵنەگرتووە”.

ڕاوێژکاری خامنەیی هەروەها گوتووشیەتی: “هەروەک خامنەیی باسی کردووە، لەوانەیە ئەمریکاییەکان ئەو گەمارۆیانە لابەرن بەڵام بە بیانووی ترەوە جارێکی تر گەمارۆکان دادەنێنەوە”.

ویلایەتی هەروەها گوتووشیەتی: “ئێمە بەرجاممان قەبوڵ کرد تا لەگەڵ ئاستەنگ کردنی بەشێک لە چالاکییە ناوکیەکانمان، بواری ئابووریمان بۆ بڕەخسێ و چالاکیی ئابووریمان دەست پێبکەینەوە بەڵام ئەمریکا هەر لەسەر قسەی خۆیەتی”.

لە حاڵێکدا کە بە گوێرەی بەڵگەکان ئێران بە زۆرەملی بەشیک لە ئەفغانیەکان و بەتایبەتی هەزارەکان ڕەوانەی شەڕی سوریە دەکات و لە لایەکی تریشەوە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی سپا بەتایبەتی لە پارێزگای مازەندەران ئامادە نین بە هیچ چەشنێک بەشداری لە شەڕی سووریەدا بکەن، ویلایەتی لە درێژەی قسەکانی دا، باسی لە سەرکەوتنی ئیسلام لەمڕۆدا کرد و گوتیشی لەوەتا ئیسلام هەبووە هێندەی ئەمڕۆ سەرکەوتوو نەبووە، ئەوەتا ئەمڕۆژانە خەڵک بۆ پاراستنی حەرەمە پیرۆزەکان، ڕیزیان بەستووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو٣ چالاکی کورد یارسان لە کاتی سەفەری ڕوحانی بۆ کرماشان، لێوی خۆیان دووری
بابەتی دواترموحسێن ڕەزایی هەڕەشەی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان