دانیشتوانی گوندێک لە دیواندەرە دەرمانداو بوون

0
1021

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە رۆژی کورد، ژەهراوی و پیس‌بوونی ئاوی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری دیواندەرە و هەروەها پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی رژیم، مەترسیی بۆسەر گیانی دانیشتوانی گوندەکە دروست کردووە.

دانیشتوانی گوندی “نسارەی سەروو” بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوی گوندەکەیانەوە بەرەوڕووی چەندین نەخۆشیی “ڤایرۆسی” و هەروەها سکچوون و رشانەوە بوونەتەوە.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٥٢ کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراونو کاریگەریی لەسەر منداڵان و بەساڵاچوان زیاتر بووە.

دەگوترێ لە یەکەم پشکنین‌دا کە بۆ ١٢ کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە ئەنجام دراوە، ٨ کەسیان ئالوودەی ڤایرۆسی ئەو نەخۆشییە “واگیر”ـە هاتوون.

 بەگوتەی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی نسارهی سەروو، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رژیم لەمەڕ هاتنە ئارای ئەو دۆخە، نیگەرانیی دانشیتوانی گوندی نسارە و دەوروبەری لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەروو، پێڕانەگەیشتنی بێهداشت و نەبوونی تەاقیکردنەوەی ئاوی گوندەکە، مەنبەعی ئاوەکەی ئالوودەی ڤایرۆس کردووەو لە ئەنجامدا گوازراوەتەوە بۆ هاووڵاتیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت