عەبدووڵا ئۆجەلان: ئەگەر دەوڵەت ئامادە بێ، من ئامادەی دانوستانم

0
1099

ڕۆژی کورد: محەممەد ئۆجەلان، برای عەبدووڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندکراوی پ.ک.ک، لە ئیمرالی سەردانی عەبدووڵا ئۆجەلانی برای کردووە، ئەو سەردانە دوای زیاتر لە ساڵێک ئیزن نەدران بۆ سەردانی عەبدووڵا ئۆجەلان، هاتۆتە ئاراوە.

محەممەد ئۆجەلان دوای گەڕانەوەی لە ئیمرالی، باسی لە پەیامێک لە لایەن عەبدووڵا ئۆجەلانەوە کردووە کە بڕیارە لە باژێڕی ئامەد بخوێندرێتەوە.

محەممەد ئۆجەلان لە دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکە گوتیوویەتی: “ڕێبەری پەکەکە، عەبدووڵا ئۆجەلان پێی گوتم: “ئەگەر دەوڵەت ئامادە بێ، منیش ئامادەی چارەسەر و دانوستانم”.

محەممەدی برای ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، عەبدووڵا ئۆجەلان، دوای ئەوەی کە دۆینێ لە ئیمرالی سەردانی براکەی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕۆژی جەژنی قوربان لە باژێڕی ئامەد، پەیامەکەی عەبدووڵا ئۆجەلان بخوێنێتەوە.

نەورۆزی ڕابردووش پەیامێکی عەبدووڵا ئۆجەلان لە ئیمرالییەوە بۆ خەڵکی کوردستانی باکوور خوێندرایەوە کە باسی لە پێواژۆی چارەسەر دەکرد، پرسێک کە بەشێک لە پ ک ک گوتیان مەرج نیە ئێمە بە قسەی ئەو بکەین چون ئەو لە زیندان و لە ژێر گوشار دایە.

هەروەها هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جەژن و بڕیاری خوێندرانەوەی پەیامی عەبدووڵا ئۆجەلان لە دیاربەکر، لە باژێڕی ئامەد تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا کە تێیدا ٤٨ کەس بریندار بوون کە دۆخی هەندێک لە بریندارەکان نالەبار باس دەکرێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت