کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان پاش ئەوەی دەستدرێژیی کرایە سەر، سووتێندرا

0
705

ڕۆژی کورد: کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان پاش ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکەوە بە کۆمەڵ دەستدرێژیی جنسی کرایە سەر، بەشێوەیەکی دڕندانە ئاگریشی تێبەردرا.

هەواڵدەرییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردەوە، ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان بەناوی “م، پ” لە کەلاوە کۆنی گوندی “فەروخ ئاوای زیبا دەشتی کەرەج “، کاتژمێر ١١ شەودا دەستدرێژیی کرابوویە سەر و پاشان ئاگریشی تێبەر دراوە.

فەرماندەیەکی پۆلیسی کەرەج ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی ئەو کچە تەمەن ١٣ ساڵەیە بەهۆی ئازارەکانییەوە دەنگی بەرز بۆتەوە، خەڵک بە هانایەوە چوون و دەستبەجێ ئاگرەکەیان کووژاندۆتەوە و بەرەو نەخۆشخانە ڕایانگواستووە.

ئەو کچە منداڵکارەیە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٩ی جۆزەردان بە هۆی قووڵیی برینەکانییەوە و ئاسەواری ئەو دەستدرێژییە بە کۆمەڵەوە گیانی لەدەست داوە.

پۆلیسی کەرەج کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵەی بەناوی “ح، ن” لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کردووەو ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت ئەو کچە تەمەن ١٣ ساڵەیە بەر لەوەی ئاگر لە جەستەی بەر بدرێت، بەکۆمەڵ دەستدرێژیی کرابێتە سەر.

ماوەیەک پێش ئێستاش کوڕێکی تەمەن ١٧ بۆ ١٨ ساڵ لە باشووری شاری تاران، پاش ئەوەی دەستدرێژی کردبۆ سەر کچێکی ٨ ساڵەی ئەفغانی، بە تێزاو جەستەی ئەو کچەشی سووتاندبوو.

هەواڵدەرییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران دواتر بڵاویان کردەوە کە ئەو کوڕە تووشبووی ماددە هۆشبەرەکان بووەو لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا هۆشی لە خۆی نەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت