شەپۆلی بەبەرینی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری پیرانشار، دوو هاووڵاتیی ئەو شارە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.
مەلا ڕەزا دادوەران، بەرپرسی قوتابخانهی سهلاحهدینی ئهیووبی (واتا لقێک لە حەوزەی عیلمیەی سوننەکان)، ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.
هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەو ەگوتی: “مەلا ڕەزا کەسایەتییەکی خۆشناوە و هیچ پەیوەندییەکی بە بیرۆکەی سەلەفی-جیهادییەوە نیە بەڵآم دەگوترێ بەو تاوانە دەستبەسەر کراوە.
هێزه ئهمنیهتیهکان له کاتی پشکنینی ماڵی مامۆستا مهلا رهزادا کامپیوتێر و موبایل و کهلوپهله شهخسیهکانی ناوبراویان له گهڵ خۆیان بردوه و ههتا ئێستا له چارهنووس و شوێنی راگیرانی مامۆستا هیچ زانیارییهکیان به بنهماڵهکهی نهداوه.
لە لایەکی ترەوە لە هەمان ڕۆژ واتا 31ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری شاری پیرانشار بە ناوی ئەحمەد قادری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەحمەد قادری برای محەممەد قادری یە کە خەباتکارێکی سیاسی بوو و لە وڵاتی تورکیە تیرۆر کرا.
هەواڵەکان باس لە دەستبەسەرکرانی چەند کەسی تریش لە شاری پیرانشار دەکات کە تا ئەو ساتە، هەواڵنێری ڕۆژ پشتڕاست یان ڕەتی نەکردۆتەوە