Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو هاووڵاتیی شاری پیرانشار دەستبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی شاری پیرانشار دەستبەسەر کران

0
1081

شەپۆلی بەبەرینی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری پیرانشار، دوو هاووڵاتیی ئەو شارە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

مەلا ڕەزا دادوەران، بەرپرسی قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی (واتا لقێک لە حەوزەی عیلمیەی سوننەکان)، ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەو ەگوتی: “مەلا ڕەزا کەسایەتییەکی خۆشناوە و هیچ پەیوەندییەکی بە بیرۆکەی سەلەفی-جیهادییەوە نیە بەڵآم دەگوترێ بەو تاوانە دەستبەسەر کراوە.

هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان له‌ کاتی پشکنینی ماڵی مامۆستا مه‌لا ره‌زادا کامپیوتێر و موبایل و که‌لوپه‌له‌ شه‌خسیه‌کانی ناوبراویان له‌ گه‌ڵ خۆیان بردوه‌ و هه‌تا ئێستا له‌ چاره‌نووس و شوێنی راگیرانی مامۆستا هیچ زانیارییه‌کیان به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌داوه‌.

لە لایەکی ترەوە لە هەمان ڕۆژ واتا 31ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری شاری پیرانشار بە ناوی ئەحمەد قادری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەحمەد قادری برای محەممەد قادری یە کە خەباتکارێکی سیاسی بوو و لە وڵاتی تورکیە تیرۆر کرا.

هەواڵەکان باس لە دەستبەسەرکرانی چەند کەسی تریش لە شاری پیرانشار دەکات کە تا ئەو ساتە، هەواڵنێری ڕۆژ پشتڕاست یان ڕەتی نەکردۆتەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەڵماس: شەڕ لە نێوان گریلاکانی پژاک و سپای پاسداران
بابەتی دواترعادل ئەلجوبەیر: زۆربەی بەرپرسانی ئەلقاعیدە لە ئێرانن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان