دەست بەسەر کردنی چالاکانی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوامە.
ڕۆژی کورد: به پێی هەواڵیی هه‌واڵنێریی هێرانا، كه‌سێك کوردی خەڵکی شاری بانە به ناوی “ئه‌حمه‌د حسێن زاده” له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌حمه‌د حسێن زاده خه‌ڵكی شاری بانه له مه‌سیری زاهدان ــ نۆسره‌ت ئاباد له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە.
زانیاریی گەیشتوو بە هەواڵدەریی ڕۆژی کورد باس لەوە دەکەن کە ئەحمەد حوسێن زادە بە تاوانی ئایینی و تووندرەوی ئایینی یەوە دەست بەسەر کراوە.
شایانی باسه ئه‌م هاووڵاتییه پێشتریش له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
lلە لایەکی ترەوە، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاسبکارێکی خه‌ڵکی گوندی هەمران سەر بە شاری رەبەت به ناوی محه‌ممه‌د کوڕی ره‌حمان له کاتێکدا له ڕه‌به‌ته‌وه به‌ره‌و مه‌هاباد ده‌چوو له گه‌رده‌نه‌ی زمزیران له‌لایه‌ن هیزه ئینتیزامییهکانهی ڕژیمەوە، بێ ئاگادار کردنه‌وه دراوەتە بەر دەسترێژی.
هێزه چه‌کداره‌کان دوای پەنچەر کردنی ماشێنی ناوبراو دەگەنە سەری ی‌و ده‌ست به سه‌ر ماشێنه‌که‌ی دادهگرنو بۆ خۆشی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.
ته‌قه‌کردن له‌و کاسبکارهو گرتنی له حاڵێک دایه که به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌کان که وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌یان گرتوه، محه‌ممه‌د هیچ بارێکی پێ نه‌بووه‌و سه‌ره‌ڕۆیانه دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژ.